کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

نەتەوەی دیموکرات‌

 

 ئەم دەستەواژەیە چەمکێکی فەلسەفیەو بەڕێز ئۆجالان. وەک سیستمێکی سیاسی بۆ پێکەوەژیانی گەلان بەئاشتی و دیموکراتی، ئازادی، یەکسانی داد پەروەری. ئافراندویەتی. ئەم چەمکە فەلسەفیە. زهنیەتی کۆمەڵگە، بۆ پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن دەگۆڕێت. تا زهنیەت واتە بیرکردنەوەی مێشکی مرۆڤ، ئەخلاق و هەڵوێستی بەئاراستەی دیموکراسی نەگۆڕێت کۆمەڵگە ناتوانێت ن فەلسەفەی نەتەوەی دیموکرات قبوڵ بکات.

نەتەوەی دیموکرات فیكره‌، فەلسەفەیە، مۆراڵە، ئەقڵە زانستە، پەروەردەیە.

یەکێتی نێوان جیاوازیەکانە. نەک سڕینەوەی جیاوازیەکان. هەر گروپێکی کۆمەڵایەتی دەتوانێت بەجیاوازیەکانی خۆیەوە بژی. بەناسنامەو کەلتوری خۆیەوە. هیچ گروپێکی ڕەگەزی ناچار بەگۆڕینی زمان، ڕەگەز،ئاین، مەزهەب، کەلتور، ناکرێت. لەڕێگەی قانون یاخود بەبەکارهێنانی هێزی سەربازی یاخود پۆلیس و ئاسایش. سەپاندنی یەک زمانی کارێکی قێزەون و نادیموکراتیەو بێزاری و هەژاری کۆمەڵگە دەخوڵقێنێت. فرە ڕەنگی و بیرو ڕای جیاواز و لێبوردەیی دەبێتە هۆی دەوڵەمەندی و لەسیما گرنگەکانی کۆمەڵگەی نەتەوەی دیموکراتە. بیری پاشڤەڕۆی ناسیۆنالیزم و سەپاندنی، یەک نەتەوە، یەک زمان،یەک ئا ڵا،یەک ئاین و یەک مەزهەب. ئەخلاق و سیمای سیاسی دەوڵەت نەتەوەیە. لەناو کۆمەڵگەی نەتەوەی دیموکرات، شوێنێک بۆ ئەم چەمکە دژە مرۆڤایەتیانە بوونی نییە. سیستمی سیاسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی نا ناوەند گەرا دەخوڵقێنێت. ودەبێتە شوێنی بەڕێوەبردنی کارو باری گەلان بەشێوازێکی دیموکراتیانە. بەهەموو جیاوازیەجۆراو جۆرەکانیانەوە. هەر پێکهاتەیەکی ڕەگەزی و ئاینی چەند کەم بێت لەڕوی ژمارەوە. مافی سیاسی و دیموکراتیانەی خۆی هەیە و پارێزراوە. دور لەوەی ببێت بەکۆیلەو پاشکۆی هیچ پێکهاتەیەکی تری ئاینی و ڕەگەزی لەخۆی گەورەتر. نەک وەک تورکمان و ئاسوری وکلدانەکانی باشوری کوردستان کە نوێنەرایەتی گەلانی خۆیان نا کە ن. بەڵکو ناچار کراون بۆ بەرژەوەندی حیزبی پارتی کار بکەن لەپەرلەمان دا. وەک کورد بیر بکەنەوە نەک وەک نوێنەری گەلانی خۆیان. لەنەتەوەی دیموکرات دا گەلان نوێنەری خۆیانن نەهیچ کەس و حیزبێکی تر.

 هەموو ئاین و ئاینزایەک ڕێز لێگیراوە کەم بن یازۆر هیچیان بەسەر ئەویتریا ن ناسەپێنرێت. دیموکراسیەتی ڕاستەقینە پێکەوەژیانی گەلان بەئاشتی، دور لەشەڕانگێزی و قۆرخکاری و دەسەڵات خوازی و خۆسەپاندن فەراهەم دەبێت.نەتەوەی دیموکرات بۆخۆی دژ بە سیستمی دەسەڵات خوازیە. خۆسەری دیموکراتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی بۆ گەلان بەبنەما دەگرێت. چەمکی نەتەوەی دیموکرات، ئێستا لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا بە پراکتیکی لەقۆناغی جێبەجێ کردندایە. لەسەرتا خواری هەموو جیهان هێشتا ئەم داهێنانه فەلسەفیە نەگەشتووە پێیان. بەو هیوایەی لەباکوری سوریاو ڕۆژئاڤاوە وەک نمونەیەکی باڵای پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان و پێکهاتە ئاینیەکان بە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بڵاو ببێتەوە. چونکە بەهۆی چەمکی دەوڵەت نەتەوە ی خۆسەپێنەری دەسەڵات خواز ی قۆرخکار. زیاترلەسەد ساڵە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەناوشەڕو خوێن ڕشتن و کاول کاری و تێک دانی ژینگە و ئاوارەیی دان. گەلی کورد لەم سەد ساڵەی ڕابردوو پشکی شێری لەنەهامەتی و کارەسات و دابەش کردنی خاکەکەی و خوێن ڕشتن بەرکەوتووە. لەسەر دەستی دەوڵەت نەتەوەکانی جیهان و ناوچەکە. بۆیە کورد ئێستا لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریاوە کار بۆ گۆڕینی ئەوسیستمە، سەپێنراوە شکست خواردووە خوێناویە، ناسیونالیزمە دژبە مرۆڤایەتی و زیندەوەران و دژبەژینگەیە دەکات لەڕۆژهەڵاتی ناوین. تائێستا بەسەرکەوتویی هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت، بۆ گۆڕینی زهنیەت و بیر کردنەوە سەقەتەکانی کۆمەڵگە جیاوازە ئەتنیکی ئاینیەکان. کورد پێشە نگایەتی ئەوگۆڕینە زهنیە دەکات لەخۆیەوە دەستی پێکردووە بەرلەهەرکەس کورد بیری خۆی گۆڕیووە نوێبونەوەی فکری و فەلسەفی لە مێشکی خۆیدا ئەنجام داوە.

 گەلان، دەتوانن لە ناو سیستمی نەتەوەی دیموکرات بەئاشتی و ئازادی و دیموکراتی. لەناوژینگەیەکی پاک و تەندروست پێکەوە بژین.

دور لەدوژمنایەتی و خوێن ڕشتن. لەنەتەوەی دیموکرات دا پێکەوە بەهاوبە شی و هاوکاری یەکتر. کارکردەکرێت بۆ پێش خستن و گەشەی کۆمەڵگەو ژینگەکەی. ڕێز گرتن لەسروشت ئاوو خاکو هەوا. کشتوکاڵ و پیشەسازی ژینگە دۆست و ئاژەڵداری ئابوری کۆمیناڵ بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروستە. هەربۆیە نەتەوەی دیموکرات کۆمەڵگە بەبنەما دەگرێت نەک تاک. دەر مانی دەردی هەموو کێشە سیاسی، سەربازی ئابوری، کۆمەڵایەتی، ڕەگەزی، جێندەری، ئاینی و مەزهەبی، ژینگەیی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەکات. ژن لەنەتەوەی دیموکرات دا لەهەمو جومگەکانی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی وکۆمەڵگەی مەدەنی و یەکە سەربازیەکان بوونی هەیە. بەڕێژەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاو. ژنۆلۆژی (زانستی ژن ناسی ) لەنەتەوەی دیموکرات گرنگی و بایەخی زۆر پێ دەدرێت. چونکە لەجیهان بەگشتی و لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی مافەکانی ژن بەشێوازێکی خراپ پێشێل کراوە. بۆیەژن جێگای شیاوی خۆی هەیە. مافە زەوتکراوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە. ژن شکۆی نەتەوەی دیموکراتە. بۆیە هەمیشە بەڕێزەوە تەماشا دەکرێت. بێ ڕێزی بەرامبەر ژن بێ ڕێزیە بەرامبەر بەتەوای کۆمەڵگە. قبوڵ ناکرێت و بەیاسا مافەکانی دەپارێزرێت. دەستورێکی دیموکراتی بۆ پێکەوەژیان ی گەلان بە بەشداری هەموو چین و توێژو پێکهاتە جیاوازەکان دەنوسرێت. دەخرێتە دەنگدانەوە لەلایەن گەلانی ناوچەکە دەنگی پێ دەدرێت. نەتەوەی دیموکرات لەڕوی پاراستنەوە بەرگری ڕەوا بەبنەما دەگرێت.  هێزێکی شەڕانگێز و هێرش بەر نیە.

لەکاتێکدا هێرشی بکەنە سەری بەئیرادەیەکی مەزنەوە بەرگری دەکات. تەسلیم بوون لەبەرنامەی دا نیە.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك