کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

چەمکی موێدرنیتەی سەرمایەداری و مۆدیرنیتەی دیموکراتی‌

نامەوێت ئەم وتارە زۆر درێژ بێت. هەرچەندە بابەتەکە هەڵدەگرێت کە هەزاران وشەو دەیان کتێبی لەبارەوە بنوسرێت. مودێرنیتە سەرمایەداری (کاپیتالیزم ) ئەوچەمکەیە کەوەک ئایدۆلۆژیای دەوڵەتە سەرمایەدارەکان دەبینرێت. ئەمەریکا فەرەنسا بەریتانیا ئەڵمانیا پێشەنگی وڵاتانی تری دنیان لەناو ئەم ئایدۆلۆژیاو سیستمە. بەرلەوەی چەمکی مۆدرنیتەی دیموکراتی سەرهەڵ بدات کەدواتر دێینە سەر ئەم دەسەتەواژەیە. لەبەرامبەر ئەم ئایدۆلۆژیایەی کاپیتالیزمە. ئایدۆلۆژیاو سیستمی کۆمۆنیستی هەبوو. یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ڕوسیای ئێستا دواتریش چین و کوبا نوێنەرایەتی ئەم ئایدۆلۆژیایە بوون.  

سیستمی کۆمۆنیستی بەهۆی کەم و کوڕی وهەڵەکانی خزمەت نەکردنی مرۆڤ وژینگە ئاڵوگۆڕ نەکردنی ئاشتیانەدەسە ڵا ت و وەلانانی چەمکی دیموکراتیەت. هاتنە ناوەوەی کەسانی دکتاتۆری هاوشێوەی ستالین و پاشان ماوسی تۆنگ و کاسترۆ. .... هتد نەیتوانی وەڵام دەرەوەی قۆناغ بێت. خواست و ئارەزووەکانی هاونیشتیمانی بەدی نەهێنا لەڕووی سیاسی ئابوری ،کۆمەڵایەتی فەرهەنگی ،زانستی. ئەم چەمکە لەبەرامبەر مۆدنیتەی سەرمایەداری تائێستاش لەشکستدایە. هەرچەندە بۆ خۆشیان تێکەڵ بوون بەسەرمایەداری.

 بەڵام چونکە دیموکراتیەتەت گرنگی پێ نادەن هەر بەپاشکەوتویی دەمێننەوە. تەماشای ڤلادیمیر پۆتین و کاسترۆو دەسەڵاتدارانی چین بکەن. کەچەند دەسەڵاتخوازو کورسی خۆشەویستن. مۆدرنیتەی سەرمایەداریش پڕ کێشەو کێماسیە لەڕووی ئەخلاقی ،سیاسی ،ئابوری. ئەم چەمکە هەرچی ویژدان بێت نیەتی،لەئەخلاقا شتێک لەسەرو سفرەوەیە. ژیانی ئەو لەمردنی ئەوانی تردایە. ئەتوانین بڵێین چۆن ئوتوموبیل بێ بەنزین کار ناکات. مودرنیتەی سەرمایەداریش بێ خوێن ڕشتن ناتوانێت درێژە بەژیانی خۆی بدات. ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ ژینگەش بێ بەزەییە. بەهۆی چاوچنۆکی و حەزی زۆری بۆ پارە سڵ لە وێران کردن ی ژینگە ناکاتەوە. بەهۆی کورە ئەتۆمی و کارگە زەبەلاحەکانی چەک و ماشێن و پێداویستیەکانی تر. ژینگە بەتەواوی سەرلێ شێواو بووە.

گۆی زەوی بەهۆی گەرم بوون لەبەردەم هەڕەشەو کارەساتی سروشتی دایە. لەئێستادا مودرنیتەی سەرمایەداری هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.ئەوە ئەوانن خومەینی لەپاریسەوە بەتەیارە ئەهێننەوە لە تاران دای دەبەزێنن. هەموو هێزە ئیسلامیەشەڕ کەرەکانی ئەفگانستان ئەوان پشتیوانیان بوون و دایان مەزراند ،وەهابیەت وسەلەفیەت و قاعیدەی ئوسامەو ئەیمەن زەواهیری و داعشی ئەبوبەکر بەغدادی هەرهەمویان ئەوان دەستیان لەدامەزراندیاندا هەبووە. ئامانج لەما نە. ڕشتنی خوێنە بۆ ئەوەی چەکە کۆنەکانی خۆیان بفرۆشن بەپارەیەکی زۆر.

کەلەئێستاداچەکی نوێیان بەرهەم هێناوە پێویستیان بەکۆنەکان نەماوە. ئەوپارە خەیاڵیەی ئەمەریکا لە سعودیە،عێراق ،ئیمارات ،قەتەر. لەشەڕی داعش دەستیکەوتووە سەدان ملیاردۆلارە. لەکاتێکدا ئەوچەکانەبەشێکی زۆریان سودی بۆ ئەمەریکا نەماوە. بۆیە تائەم سیستمە لەئارادا بێت شەڕوکاولکاری و خوێن ڕشتن ناوەستێت. هەرجارەو بەڕەنگێکی نوێ دەردەکەوێت. هەژاری ،برسێتی،نەخۆشی. دیاری دەستی ئەم سیستمەیە بۆ گەلانی ناوچەکە.هەتا بێتیش شەڕ گەورەتروپانتایی جوگرافیاکەی فراوان تر دەکەن.

هەرشوێنێک شەڕی پێ نەگەشتووە دەیگەیەننێ.بێگومان هەنگاو بەهەنگاو. ئەم سیستمە سەرچاوەی هەموو کێشە ژینگەیی و سروشتی و مرۆییەکانی گۆی زەوییە. بێگومان وڵاتانی ڕوسیا ،چین هندستان، بەرازیل ،پاکستان ،ژاپۆن.بەشداری سەرەکین لەم وێران بوونەی ڕوو دەدات.ئەمانیش لەهەمان چوارچێوەی سیستمی مودرنیتەی سەرمایەداری دەجوڵێنەوە بەهەندێ جیاوزایەوە. ئێستا با بێینەسەر چەمکی مۆدرنیتەی دیموکراتی. ئەم دەستەواژەیەچەمکێکی فکری و فەلسەفیە. ژینگەو سروشت و مرۆڤ و زیندەوەران دۆستە.

دیموکراتیەتی ڕاستەقینە و ئازادی و یەکسانی دادپەروەری ،پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان بەبنەما دەگرێت. دوور لەشۆڤینیەت و ڕەگەز پەرستی نەتەوەیی و ڕق وکینەو خوێن ڕشتنی ئاینی و مەزهەبی. ئەم چەمکە کەداهێنانێکە لەداهێنانە ناوازەکان و پڕ گرنگەکانی فەیلەسوفی سەردەم بەڕێز ئۆچالان. ئەم سیاسەتمەدارو بیرمەندو فەیلەسوفە. سیاسەت وئەخلاق و د یموکراتیەت پێکەوە گرێ دەدات. تاکۆمەڵگایەکی دیموکراتی وئەخلاقی بخوڵقێت. بۆیە تاکە ئەلتەرناتیفی مودرنیتەی سەرمایەداری وهاو فکرو هاوئاوازەکانی. مودرنیتەی دیموکراتیە. دژ بەهەر کارێکی نائەخلاقی ئەوسیستمە دەوەستێت و ئەڵتەرناتیفی ئەخلاقی و دیموکراتی دەئافرێنێت.

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك