کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

فیکرو بیرکردنەوە‌



مرۆڤی بیر کەرەوە مرۆڤێکی هوشیارو بەهەڵوێستە، پڕئیرادەیەو مۆراڵێکی بەرزی هەیە، حەق لەناحەق جیادەکاتەو دژ بەناحەق هەڵوێست وەردەگرێت، بۆیە بوونی کۆمەڵگەیەکی خاوەن فیکرو فەلسەفەیەکی مرۆڤ و ژینگەوزیندەوەران دۆست پڕ گرنگە، فیکرو بیرکردنەوە دیموکراتیانە  بنەمای کۆمڵگەیەکی تەندروست و ئەخلاقی و دیموکراتیە، کۆمەڵگەی ئازاد کۆمەڵگەیەکی خاوەن فیکرە.

ئەوەی عوسمانیە نوێیەکان و تۆرانیەکانی توشی شۆک کردووە،  لەباکوری کوردستان و ڕۆژئاڤای کوردستان فیکرو ئیرادەو مۆراڵە، ئەوەی ئەوشەڕە چل ساڵیەی باکوری کوردستانی لەشکست و لەناوچوون پاراستووە هەر گەورە دەبێت،  فیکرو فەلسەفەی بەڕێز ئۆ چالانە،  ئەوەی کۆمەڵگەی باشوری توشی شکست و داڕمان کردووە، هەزاران دزو چەتە ی ئافراندووە، لەژێر بەرگی کوردایەتی درۆیینە، نەبوونی فیکروفەلسەیەکە بۆژیان ونەبوونی مۆراڵ و   بێ ئیرادەییە، دزو تاڵانچی مۆراڵ و فیکریان نیە، دژ ی مرۆڤی خاوەن فیکرو بیرو مەعریفەن، بەهەڕەشەیان دەزانن لەسەر بێ فیکری و بێ موراڵی کۆمەڵگە، ئەوان کۆمەڵگەی بێ فیکر و بێ موراڵیان دەوێت ،  تاک و کۆمەڵگەیەکی دزو درۆزن  دووڕوویان پێ باشە،  دوربێت لەبەها مرۆڤایەتی و ئەخلاقیەکان،  مرۆڤی کۆیلەو گوێ لەمشت و  ماستاو چی و   تەبیعەت سوکیان دەوێت، کلکە لەقێیان بۆ بکات، ئەم جۆرانە لەسیاسی هەرگیز نایا نەوێت  کۆمەڵگە پێش بکەوێت، بۆیە زۆربەی مرۆڤە خاوەن عەقڵ و بیرکەوەکان  نا چار بەکۆچ  کردن و وڵات جێ هێشتن دەکەن.

گەل لەباشور بەهۆی سیاسی و سەرکردەی خۆپەرست، گەندەڵ و بێ فیکرو مەعریفە، لەگێژاودا ژیان دەکات، دۆخی ئابوری کۆمەڵایەتی سیاسی ...هتد، ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت،  هیوایەک بۆ باش بوون لەئاسۆدا نابینرێت، پەرلەمانەکەی لەبری قانونی خانەنشینی پەرلەمانتار هەڵوەشێنێتەوە، دێت بەقانون پارەیەکی ئێجگار زۆر بۆخۆیان لەکاتی خانەنشین بوونیان دادەنێن، ئیتر ئەمە پەرلەمانەکەی بێت ئەبێت حکومەتەکەی چۆن بێت! تاکۆمەڵگەیەکی خاوەن فیکری مەعریفی و فەلسەفی نەئافرێت، کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سود بەخش بوونی نابێت.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك