کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

غیابی عەقڵ و ده‌رهاویشتەکانی‌

 

 

زیاتر لەهەزار ساڵە کورد لەسەر خاکەکەی خۆی وەک مرۆڤی پلە دوو پلە سێ دەژی، مافەکانی پێشێل دەکرێت، بەهۆی بیری کوێرانەی ئاینی بەتایبەتی ئاینی ئیسلام، چونکە کورد زۆر بەتوندی کەوتە خزمەتی ئەو ئاینەو بووە خزمەتکار و مجەور، لەکاتێکا تورک و فارس  بوون بەخاوەنی ئیمبرگۆریەت بەهۆی ئەو ئاین و دوو مەزهەبەکەیەوە (شیعەو ،سوننە ).

ئەوە غیابی عەقڵە ئێمە دەکات بەخادم و خەڵکی تریش بەخەلیفەو سوڵتان.

ئێستاش بەملیۆنان کورد هەیە ڕەجەب خوێن ڕێژو کاولکەری خاکی کوردستانی لە دەمیرتاش پێ باشترو لەلا خۆشەویست ترە، ملیۆنان  کورد هەیە ئەتاتورکی خوێن ڕێژی لەئۆجالانی بیرمەند، فەیلەسوف و مرۆڤ و ژینگە دۆست لاپەسەندتر، هۆکارەکشی هەرهەمان هۆکاری هەزاران ساڵ لەمەوپێشە.

واتا بەدرێژایی ئەو هەزارو ئەوەندە ساڵە،عەقڵی ئەو جۆرانە لە مرۆڤی کورد بایی یەک زەڕرە گەشەی نەکردووە.

هەرگیز ئەو عەقڵە دۆگمایە پرسیارێکی لەناخی خۆیدا نەوروژاندووە، بڵێت بەس نییە خادمی !!

ئەم عەقڵە هێندە چەق بەستووە خۆی پێ ڕاستە کەخادم و کۆیلەیە، پێی وایە ڕێگای بەهەشت و حۆری وغیلمان بە خادمیدا تێ دەپەڕێت.

خادیم و نۆکەریش بۆ کێ بۆ خە لیفە تورک، عەرەب، فارس، دواجار خادمیەکەی کورد دەکەوێتە خانەی سود گەیاندن بەئەوانەی خادمی قبوڵ ناکەن، خەلیفەیی یان ژیانی سوڵتانی نەبێت.

 بێگومان ئەوانیش هەر چاوەڕێی حۆری غیلمانی ئەو دنیاو شراب گێڕانن، بەڵام لەم دنیاش خادیمیان ڕەفزە.

 بۆیە ئێمە کەشانمان هەڵی دەگرێت خادیمی ! ئەم دنیامان لەدەست چووە

 بێگومان لەودنیاش خەلیفەو سوڵتانەکان دەکەونە سکاڵا کردن لەسەرمان،ئەو دنیاشمان لەدەست دەچێت.

ئیتر ئێمە کوردی لەهەردوو دنیا بووین،ئەویش تەنها بەهۆی غیابی عەقڵەوە، ئەمەدەچێتە بابی خیانەت لەهەردوو دنیا، یەکێکی تر لەوهۆکارانەی بەدرێژایی ئەو هەزا ران ساڵە کە بەخادیمی ماینەوە.

 کورت بینی، خۆخۆری، دەسەڵاتخوازی، پارە پەرستی، درۆزنی، وابەستەبوون بەدوژمنان و داگیرکەران، بەکورتیەکەی خیانەت لەسەر خیانەت، ئێستاش وەک ئەو هەزاران ساڵەی ڕابردوو خائین و خائین زادە یەک زەڕرە عەقڵیان دژبە خیانەتکاری پێچەوانە نەبۆتەوە تەنها لەپێناو تیکەیەکی چەورو سێکسێکی ناسکی ئەم دنیا، بۆیە ئەم تاقمەش ڕووڕەشی ئەم دنیاو ئەودنیاشن.

 بەهۆی ئەو دووتاقمە خائینە ڕوو ڕەشەوە بەملیۆنان مرۆڤی کوردی خاوەن عەقڵ و هۆش و خۆنەویست و دڵسۆز، هەوڵ و ماندوبونیان و قوربانیەکانیان و خەباتیان تائێستا بەئاکام نەگەیشتووە بەتەواوی، ئەو دوو تاقمە خۆپەرستە، ملهوڕە، چەتەیە،  بەربەستی هەرە گەورەن بەر لەداگیرکەران.

لەئێستادا هەردووتاقم هەریەکەو بەشێوازەکەی خۆی زۆر بەچڕی لەهەوڵی سەرخستنی خەلیفەدان یەکێک سفرەی بۆ ڕادەخاو پێشوازی لێ دەکات، چاوساغ و بەشداری لەشکرە هەمەجیەکەیەتی.

ئەویتریان پیرۆزبایی هەڵبژاردنە ساختەو تەزویرەکەی لێ دەکات، خۆی وەکو خادمی بەرقاپی نیشان دەدات.

بەنەمانی ئەم دووتاقمە قۆناغی خادمی و کۆیلایەتی نامێنێت کوردی ئازادو دیموکراتی خواز دەئافرێت، کەئەخلاق و سیاسەت پێکەوە گرێ دەدات.

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك