کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

پەکەکە و شەڕ...‌


ڕاستیەک هەیە پێویستە داگیرکەران و خیانەتکارانیش بیزانن. ئەوانەی کە سفرەی حەرام بۆ داگیرکەران ڕادەخەن. چاک چاک بزاننپەکەکە بەشەڕ تەواو نابێت. هەروەک چۆن تورکیاو خیانەتکارانیش بەشەڕ تەواو نابن. ئێوە بۆ نازانن! ئەوەی پەکەکە تەواو دەکات. وەک هێزی سەربازی. تەنها یەک ڕێگایە. ئەویش ڕێگای دیالۆگ و ئاشتیەکی ڕاستەقینەیە. پەکەکە پارادایمی (دنیا بینی )خۆی گۆڕیوە. نایەوێت سنورو جوگرافیای تورکیا دەسکاری بکرێت. 
ئەوەی پەکەکە تەواو دەکات، وەک هێزی گەریلایی. سیاسەتیێکی دیموکراتی ئەخلاقیە کەئاشتی بەبنەما بگرێت. پەکەکە بەسیاسەتی نکوڵی و دکتاتۆری و خۆسەپاندن تەواو نابێت. بەتیرۆر کردنی دیارەکان تەواو نابێت. لەڕۆژی هەینی بەهەزاران دیار هەڵمەتیان دەبرد، لە قەندیل کوڕو کچ ژن و پیاو. ئاخر کورد سەدان ساڵە ئێوە دەیکوژن تەواو نەبووە. کوردی بەناموس هەر بەرخودانی کردووە. کوردی بێ ناموس تەسلیمتان بووە. چاوەڕێ لەکوردی بەناموس مەکەن، وەک کوردی بێ ناموس بێت. 
ئەوعیزەتی نەفسی هەیە، پڕ ئەخلاقە ،پارەو دەسەڵاتی دکتاتۆری ڕەت دەکاتەوە. ئەگەر باجەکە ژیانی دەیان هەزار هەڵمەت و دەوران و شاهێنی تر بێت. ژیانی ژێر دەستی کۆیلەیی بۆ نانی سەرشۆڕی لای کوردی بەناموس هێڵی سورە. لەچیاکان مارمارۆکەی هەویر دەخۆن بەیەک تۆز گەرم کردن. قوبڵی و پڵاو ناخۆن. سەرشۆڕی و بەتورک بوون ڕەت دەکەنەوە. ئێوەکەی تێ دەگەن کوردی بەناموس. کوردێکی نوێی خاوەن فکرو فەلسەفەی دیموکراتیە. جگە لەنەتەوەی دیموکرات و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ،خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لامەرکەزی. هیچ سیستمێکی تر قبوڵ ناکات.
نکوڵی کردن و دکتاتۆریەت ی دەسەڵاتی ئاینی مەزهەبی و مەرکەزیەت ، ڕێگا چارە نیەو نەبووە لەڕابردودا. کوردی بەناموس کوردێکی بەئەخلاقە. شێت و شەیدای شتە ماددیەکانی ژیان نیە. کوردی بەناموس کەگیان بەخت دەکات. نە قەصروقصور نەپارەوپولی کەڵەکەکردووە. ئەوەی لەپاشی بەجێ دەمێنێت. بەها جوان و ئەخلاقیەکانی ژیانە. سادەیی و پاکی و ڕاستگۆیی و شۆڕشگێڕی و میللیتانیە. هیچ شتێکی ماددی جێ ناهێڵێت جگە لەجل و بەرگ و چەک و فیشەک دانی. 
ئێ تێ بگەن ئەم کوردە تەسلیم نابێت. جیاوازە لەهەموو ڕویەکەوە لەکوردی بێ ناموسی شێت و شەیدای پارەو هێزو دەسەڵات. ئەم کوردە بەناموسە چەند گەلی خۆی خۆش دەوێت. هێندەش گەلانی تری خۆش دەوێت. حەزی بەژیانێکی دیموکراتیانەیە لەگەڵیان دا. ئێوە قازانجتانە کوردی بەناموس دۆستتان بێت. نەک کوردێکی بێ ناموس. بۆ پارەو دەسەڵات، پشتی لەگەلەکەی خۆی کردووە خیانەت دەکات. کوردی بێ ناموس جێی متمانە نیە. بۆ پارەو دەسەڵاتی زۆرتر هەرکەس دەفرۆشێت. 
 تێ بگەن و بزانن بێ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی کورد. شەڕی پەکەکە تەواو نەبووەلەڕابردوودا. هەرچەندە زەبرو زەنگتان زۆر نائەخلاقانەو دڕندانە بووە. لە ئێستاش دا چەند تەکنیک و تەکتیکی دڕندانەتان و تەکنەلۆژیاتان پێش کەوتوو بێت. گەریلای پەکەکە تەواونابێت. بیرتان نەچێت لە چەند گەریلایەکی کەمەوە شەڕ دەستی پێکردووە. ئێستا بەهەزارانن. ئاشتی،ئاشتی ،ئاشتی.لەگەڵ سیستمێکی دیموکراتی سیاسی ئەخلاقی


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك