کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

ئەردۆگانی فاشست بۆ چی وادڕندانە لەگەڵ کورد ئەجوڵێتەوە؟؟!‌




لەڕاستیا عەقڵی ئیسلامیی سیاسیی و  بەگشتیی و ئیخوانی  بەتایبەتی. هی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ی نێوان گەلان  نییە، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێز لە بیرو ڕای جیاوازو ڕەگەزی جیاوازو  ئایینی جیاواز ناگرێت. بەدوژمنی خۆ ی دەزانێت  .

هەر بۆیە زۆر بەداخەوە، لەدوای دەرکەوتنی ئایینی ئیسلامەوە.  ئەوە زیاتر لەهەزارو چوار سەد ساڵە شەڕو کوشتار و خوێن ڕشتن کۆیلەکردنی ژنان و کچان و بەکەنیزەک کردن و بەسەبایا کردن. بەردەوامی هەیە،  بۆ یەک ساتیش نەوەستاوە . ئێستاش ئەردۆگانی   ڕەفتار فاشستی ئیخوانی  بەسەدان هەزار خانوو ماڵی کوردی  لەشەرناخ و ناوچەکانی تر، لەگەڵ زەو ی تەخت کردووە.

بەسەدان هەزار خەڵکی دەربەدەر کردووە، بەسەدان ژن و مناڵی کوشتووە. تەنها لەبەرئەوەی ئەڵێن ئێمە کوردین و ئەمانەوێت لەسەر خاکی خۆمان  وڵاتی خۆمان بەڕێوە بەرین. دە ئیخوانەکانی کوردستان تێبگەن،  تاکەی تێناگەن     دەسەڵاتدارانی: تورک، فارس و عەرەب خاوەنی هەر ئایدیایەک بن دژ بە خۆ بەڕێوە بردنی کوردن.

کەچی کورد لەباشووری کوردستان، بەئیسلامیی و بەحساب عیلمانییەکانیش   خۆیان فڕێ داوەتە باوەشی ئەو داگیر کەرانە کە دوژمنی ناوخۆیانن. دزی  تاڵانی ئەنجام دەدەن، گەلیان هەژار و برسی کردووە. بوون بەمورتەزەقەو بەکرێ گیراو و کلکی فاشستە داگیر کەرەکان.  ئیتر ئەم  حیزبانە چۆن ئەتوانن ئازادی، دیموکراتی، یەکسانیی و دادپەروەریی بۆ گەلی کورد    دەستەبەربکەن. بەڵام هیچ گومانم نییە، کە کورد لەباکور و  رۆژئاڤای کوردستان ئاشتیی و پێکەوە ژیان، بۆ گەلانی ناوچەکە فەراهەم ئەکات. هەرچەندە  ئەردۆگانی ئیخوانی  زۆر دڕندەو نامرۆڤانە پەلامار ئەدات، چونکە خاوەنی فیکر و فەلسەفەی  بەڕێز ئۆجالانن.   پێکەوە ژیانی گەلان بەئاشتیی  و ئازادی و دیموکراتی  کرۆکی فەلسەفەکەیەتی و درەنگ یازوو بەئامانجەکانیان دەگەن .


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك