کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

ئەخلاق و سیاسەت لەڕۆژئاڤای کوردستان ‌


ئەخلاق  و سیاسەت دوانەیەکی لێکدانەبڕاون. لەهەر وڵاتێک لەهەرکوێی دنیا سیاسەتت لەئەخلاق دابڕی، ئیتر   کۆمەڵگە توشی  داهێزرانی ئەخلاقی ئەبێت، ئەوەی رۆژئاڤا بەو هەموو دوژمنە گەورەو بەهێزانەوە، ناتوانن  تێکی بشکێنن، گرێ دانی ئەو دوو چەمکەیە بەیەکەوە.

لەباشوری کوردستان، ئەودوو چەمکە  یەکتریان تەڵاقداوە! بەیەک ملیۆن بەرمیل نەوتی  هەناردەکراوی رۆژانەوە نە گەلیان بۆ  ئیدارە ئەدرێت،   نە ئەتوانن نوسینگەکانی بەناو حکومەتی هەرێم  بەڕێوەبەرن، چەندین نوسینگەیان داخستووە، ئەوەتا ڕۆژئاڤا  هەر جارێ هەواڵێک بڵاو ئەکەنەوە و لەوڵاتێکی تری دنیا نوێنەرایەتی ئەکەنەوە، ئەمجارە  نوسینگە نییە بەڵکو باڵوێزخانەیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کردەوە.

نوێنەرایەتی رۆژئاڤا، لەپاریس  پێشنیار ئەکات بۆ دەرباز بوون لەقەیرانی کۆچبەران ، کە ئەردۆگانی فاشست ئەوروپای پێ ئەترسێنێت. کۆچبەران لەڕۆژئاڤا نیشتەجێبکەن و کەمپیان بۆبکەنەوە.  هەنگاو به هەنگاو بچنەوە ناوچەکانی خۆیان.

هەروەک چۆن  خەڵکی شارەکانی تری عێراق، لە شارەکانی هەرێم نیشتەجێن .دوای ئازادبوونی شارەکانیان ئەگەڕێنەوەو سەر ماڵەکانی خۆیان.   ئاخر   داهاتی ڕۆژئاڤا چییە؟!   بێگومان زۆر کەمەو ئابڵوقەی تورکیاو  پارتیش  لەولاوە بوەستێت. چونکە خاوەنی ئەخلاقێکی بەرزی سیاسیین، سەر بۆ هیچ داگیرکەرێک و دوژمنێک  نەوی ناکەن. لەباشور سیاسەت گرێدراوی ئەخلاق نییە، ئەمەش وای کردووە سیاسییەکان  کاروکردەوەی  نائەخلاقی  ئەنجام بدەن و هیچ دەربەستی ئێستاو، ئایندەی گەلیش نایەن.

بۆیە ئایندەی ڕۆژئاڤا ڕون و پرشنگدارە، لەسایەی سیاسیی و سەرکردە بەئەخلاقەکانیان. ئایندەی باشوریش بەهۆی سیاسییە بازرگان و چەتەکان  ناڕۆشن و نادیارە، پیرۆزە یەکەم باڵوێزخانەی کورد لەمێژودا، پیرۆزە ۳۸ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان.  ئافرێنەری سیاسیی و سەرکردەی بەئەخلاق و پاک و دڵسۆزو شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك