کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

تورکیا زیندانە گەورەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ‌

 ئیخوان موسلمینەکانی کوردستان، دەیان گوت: ئەردۆگان و ئاکەپە لەهەمووحیزبە عیلمانییەکانی تر هەڵس و کەوتیان لەگەڵ کوردی تورکیا!! باشتربووە. زۆر زۆرو بێ سنور  داکۆکیان لە   ئەردۆگان و ئاکەپە دەکرد. بیرو باوەڕی ئایینی و مەزهەبی بەرچاوی تاریک کردبوون. ئاکەپە دوو سیاسەتی زۆر مەترسی داری لەگەڵ  پەکەکەو بەڕێز ئۆجالان  پیادە کرد،  یەکەمیان لەسەر بنەمای: هەڵخەڵەتاندن، فێڵ، بەڵێنی درۆ، دامەزرا بوو، بەحساب ئامادەی ئاشتین. ویستیان لەم هەنگاوەدا بەبێ شەڕ    پەکەکە تەسلیم بگرن و چەکی پێ دانێن. دواییش هەموو سەرکردەکان لەناو بەرن.  کاتێک هەنگاوی یەکەم بەهۆی هوشیاری و ئاگایی بەڕێز ئۆجالان و پەکەکەو هادەپە سەری نەگرت. ئێستا قۆناغی دووەم دەستی پێکردووە. کەقۆناغێکی هۆڤانەو دڕندانەو  هەمەگیرو هەمەلایەنەیەو پڕ مەترسییە، ئێستا ئێمە لەم قۆناغەدا ڕۆژانە  کارو  کردەوە شۆڤێنییەکانی ئەردۆگانی شێت  دەبینین. لەهەموو کارە سوک و ڕیسواکانی ئەم دیکتاتۆرە گەندەڵە دەست پیسە  ئەوەیە، بەچەپ و ڕاستدا لەهەموو چین و توێژەکان دەستگیر دەکات.

تورکیای کردووەتە زیندانێکی گەورە، گەورە. هێندە ڕەوشت نزمە ئەردۆگان واعەقڵی لەدەست داوە! هیچ شەرم ناکات کەئەوانە کێن دەستگیریان دەکات و کێ نین. پەرلەمانتار  شارەدار، ئاخر پەرلەمانتار گرتن تەنها لەسیستمە دیکتاتۆرو فاشیستەکان دا هەیە. لەهیچ سیستمێکی دیموکراتی ئەندام پەرلەمان، ڕۆژنامەوان یان پارێزەر یاخود  سەرۆکی حیزب دەستگیر ناکرێت.

مەگەر تاوانێکی گەندەڵی یان جەریمەیەک بکات. لەسەر  بیرو ڕای جیاواز، یان هەڵوێستی سیاسیی جیا هیچ کەس دەستگیر ناکرێت. ئەمە مرۆڤە موسڵمان و لەخواترس و سومبولەکەی ئێوەیە، ئیخوانەکانی کوردستان. تەنها لەسەر ئەوەی پەکەکەو هادەپ داوای ئەوە دەکات، لەسەر خاکی مێژوویی خۆی لەچوارچێوەی تورکیاش دا، ئیدارەی خۆی بەڕێوەبەرێت. بینیتان چۆن شارەکانی لەگەڵ خاک  یەکسان کرد. بەسەدان  هەزار  خانوی ڕوخاند. 

تەنانەت، فاشیزمی ئەردۆگان هێندە  دڕندانەیە، لەڕۆژئاڤای کوردستانیش  کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. گەر بەرخۆدانی گەل نەبێت  و هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکان نەبێت ئەوا هەموو شارەکانی ڕۆژئاڤا وەکو شەرناخ لەگەڵ زەوی تەخت دەکات. هێندە بێ ویژدان و دڕندیە ئەردۆگان و ئاکەپە، سڵ لەهیچ کارێک نائەخلاقی ونامرۆڤانە ناکاتەوە لەگەڵ کورد ئەنجامی نەدات.

 باسی باشوور هەر ناکەین. کەچۆن هاوکاری داعشی کرد بۆ ئەنجام دانی کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدییەکان و کۆیلە کردن و  بەکەنیزەک کردن هەزاران ژن و کچ. ئێستاش بەهاوکاری حیزبێکی کوردستان بەشێک لەباشووری داگیر کردووە. ئائەمە پیاوە ئایینییەکەی ئیخوان موسلمینە، ئیتر ئێوە شانازی بەچیەوە دەکەن؟!  بائەردۆگان و مورتەزەقەو  دۆستەکانی بزان، لەسەر دەستی پەکەکەو هادەپ و پەیەدەو تەڤگەری ئازادی کوردو ئازادیخوازانی جیهان.  ئەردۆگان و  ئاکەپە  شکستێکی ئێجگار گەورە و گران  دەخۆن. کۆتایی دەسەڵاتە دکتاتۆریەکەی ئیخوان موسلیمینی جیهانی دەبێت. گوایە ئەیانویست  سیستمێک یاخود مۆدیلی  ئیسلامی میانڕەو پێشکەش کەن، کەچی لەداعش خوێناوی ترن.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك