کوردی           عربی
مامۆستا ئیبراهیم

هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیسلامی سیاسی توند ڕەو ..‌


خاڵێکی سەرنج ڕاکێش بۆ دنیا دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپاو ئەمەریکا تەنانەت ڕوسیاش  کەدژایەتی  هێزەکانی سوریای دیموکرات ناکەن و بەڵکو دۆستیانن و هاوکاریان ئەکەن. نەبوونی هیچ جۆرە گروپێکی  تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی، توندڕەوو میانڕەوە  لەناویان دا .ئەمانە هێزێکی تەواو سکولارو  ئازادو یەکسانن .

جیاوازی نەتەوەیی ،ئاینی ،مەزهەبی، ڕەگەزی  کاریگەری لەسەریان نیە. بەڵکو  بۆتە خاڵی پۆزەتیف بۆیان .لەکاتێکا بەهۆی ئەقڵی ژەنگ گرتووی، ڕۆژهەڵاتی ناوین. یەکێک لەهۆکارەکانی شەڕی سەد ساڵەی ئەم ناوچەیە   ئەو چوار خاڵەیە  .چونکە نەتەوەیەک نەتەوەکەی تر بەدوژمنی خۆی ئەزانێت .

  ئەی چەسوێنێتەوە و کۆمەڵکوژی  لەهەمبەر ئەکات .تەنانەت چەکی کۆکوژو قەدەغەکراویش. بۆ وەها کارێکی نامرۆڤانە بەکارهێنراوەو بەکار ئەهێنرێت .ئەمەجگە لەدوژمنایەتی ئاینی و مەزهەبی کەهەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلامەوە. شەڕو خوێن ڕشتن   کەبەملیۆنان مرۆڤی کردۆتە قوربانی تائێستا درێژەی هەیە .چ نهێنیەکە کورد لەڕۆژئاڤای کوردستان  پێکەوەژیانی گەلان و ئاینەکان و مەزهەبەکانی پێکەوە گونجاندووە.

 کەچی   پەیامبەری ئیسلام  و خەلیفەکانی. نەیان توانیووە پێکەوە لەگەڵ ئاین و مەزهەبە جیاوزەکان  بە ئاشتی بژین .کۆمەڵکوژیان لەیەک کردووە .نمونەی  بەنی قورەیزەو شەڕەکانی خەیبەرودواتر شەڕی جەمەل و کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەدرێژایی مێژوو بەدەستی ئیسلام  ئەو شەڕە ئاینی و مەزهەبییە هەتا ئێستاش    لەیەمەن ،بەحرەین ،سعودیە ،عێراق ،ئێران،سوریا لوبنان .بەقورسی درێژەی هەیە .تورکیای شۆڤێنیش  بەسەپەرشتی ئەردۆگانی ئیخوان موسلمین و حیزبی ئاکەپە. 

لەسەر جیاوازی نەتەوەیی  بەهەزاران مرۆڤی کوردیان کوشتووە .شارو گوندەکانی وێران و کاولکردووە. بەهەزاران مرۆڤی خستۆتە کونجی زیندانەکان  .بادان بەڕاستیەک دا بنێین    لەباشوری کوردستانیش تەنها لەسەر  جیاوازی بیرو ڕاو جیاوزی حیزبایەتی  هەر کورد لەناوخۆی دا  بەدەیان هەزار  کورد بەدەستی کوردکوژراوە . ئەی بۆ لەڕۆژئاڤا هێزەکانی سوریای  دیموکراتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان ئافراندووە .

  بێگومان هۆکارەکەی بوونی فکرو فەلسەفەیەکی ئێجگار مەزنی پڕ مۆراڵی بەڕێز ئۆچالانە.کەلەئیمراڵیەوە نەخشەڕێگای ئەوکارەمەزنەی  لەدوتوێی کتێبە  نایابەکانی دا بۆ هەموو گەلان. نەتەنیا بۆکورد  خستۆ تە ڕوو .ئێستا لەڕۆژئاڤا عەرەب ،کورد ،تورک سریان،ئاشوری ، ئیسلام ،پێکەوە خەبات ئەکەن و پێکەوە ژیان ئەکەن. خۆیان وژینگەو سروشتەکەیان ئەپارێزن .بۆیە هەرگیز ڕێگە بەهیچ هێزێکی توندڕەونایەن ئەوژیانەیان لێ تێک بدات .

ناشهێڵن وەها گروپێک بێتەناوڕیزەکانیان  .چونکە    هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها شوێنی ئەوانەیەکەبڕوایان  بەئازادی ،دیموکراتی ،یە کسانی، داد پەروەی ڕاستەقینە هەیە نەک دروشم و دروشم بازی درۆو هەڵخەڵەتێنەرانە .


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك