کوردی           عربی
جوتیار كه‌مانگه‌ر

بومه‌له‌رزه‌که‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌هۆی‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوو‌



بومه‌له‌رزه‌که‌ی‌ شه‌وی‌ 12ی‌ مانگ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان و له‌ عێراق و ئێران و باکوری‌ ڕۆژئاوای‌ کوردستانی‌ گرته‌وه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌کی‌ تاڕاده‌یه‌ک گوماناویه‌ که‌ سروشتی‌ بوبێت، ڕه‌نگه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ چه‌کی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران بووبێت.
تاقیکردنه‌وه‌ی‌ چه‌کی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ دوو ڕێگا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ریا و ڕێگه‌ی‌ وشکانی‌ له‌ قوڵایی‌ زه‌وی‌ ئێران ناتوانێت به‌ ڕێگه‌ی‌ ئاوی‌ تاقی بکاته‌وه‌ چونکه‌ فراوانی‌ ئاوی‌ له‌ که‌نداو نیه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌. 
به‌ڕێگای‌ وشکانی‌ که‌ له‌ قوڵایی زه‌وی‌ تاقیکرده‌وه‌ که‌ له‌ کوردستانی‌ ڕۆژهه‌ڵات 35 کیلۆمه‌تر له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دووربووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردنیشینه‌کان زه‌ره‌رو زیانی‌ مادی و گیانی‌ لێکه‌وته‌وه‌. به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌کی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ ئێران ئه‌مریکای‌ نیگه‌ران کردووه‌ و ئه‌مریکاش فشاری‌ زیاتری‌ ئابووری‌ و سه‌ربازی‌ به‌ سه‌ر ئیران ده‌سه‌پێنیت. 
ئه‌م فشارانه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی‌ زیاتر به‌رهه‌م هێنانی‌ چه‌کی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیران، له‌م کاته‌دا که‌ مه‌ترسی‌ لێدانی‌ لێده‌کرێت له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و وڵاته‌ سوننه‌ عه‌ره‌بیه‌کان له‌م کاته‌دا کاتی‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوو.
 به‌ڵام ئه‌م گومانه‌ی‌ که‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ کراوه‌ ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ نیشته‌جێ بوونی‌ کوردانی‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب و یارسانه‌کان که‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌ پاڵپشتو یاریده‌ده‌رێکی‌ به‌هێزن بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ کورد که‌ بتوانێت ئه‌تۆمییه‌که‌ی‌ تاقی‌ بکاته‌وه‌ و‌ بشتوانێت هه‌ژموونی‌ شیعه‌ گه‌رایه‌تی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا بسه‌پێنێت و ده‌ستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ کوردستان له‌م ناوچه‌یه‌ لاواز و سست بکات. 
له‌دوای روودانی‌ ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ گوماناویه‌ی‌ که‌ ڕوویدا تا ئیستا له‌ ناوچه‌ی‌ سوننه‌ و یارسانه‌کان کۆمه‌کو هاوکاری‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ فارسی‌ شیعه‌ نه‌بووه‌. 
هاوڵاتیانی‌ کاره‌ساته‌که‌ ده‌ڵێن حکومه‌ت به‌هانامانه‌وه‌ نه‌هاتوون. به‌ڵام خه‌ڵکی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان له‌ ماکۆ تا ئیلام هاوکاری‌ و پێویستیه‌کانیان کۆکرده‌وه‌ بۆ لێ قه‌وماوانی‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ و حکومه‌تیش ڕێگه‌ نادات ڕاسته‌وخۆ هاوکارییه‌کان به‌ ده‌ستیان بگات گوایه‌ حکومه‌ت خۆی‌ به‌ سه‌ریاندا دابه‌شی‌ ده‌کات. 
ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ گومانی‌ دروستکردووه‌ لام که‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌کی‌ سه‌د له‌ سه‌د سروشتی‌ بێت. 
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی‌ ناوچه‌کانی‌ کامیاران و ره‌وانسر هێزێکی‌ زۆری‌ سه‌ربازی‌ بینراوه‌ و تیمێکی‌ فریاگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ و ئۆتۆمبیلی‌ فریاکه‌وتن (ئه‌مبوڵانس) له‌گه‌ڵ بووه‌ که‌ دیاره‌ بۆکاتی‌ نه‌خوازراو بووه‌و پاش چه‌ند کاتژمێرێک رووداوه‌که‌ رووی‌ داوه‌. 
بومه‌له‌رزه‌که‌ به‌ پله‌ی‌ جیاواز له‌ شاره‌کانی‌ کوردستانی‌ داوه‌ جیاوازی‌ لێدانه‌کانیش چه‌ندین خوله‌ک بووه‌ که‌ شه‌پۆله‌که‌ وه‌ک شه‌پۆلی‌ زه‌وی‌ له‌رزه‌ی‌ سروشتی‌ نه‌بووه‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌ند خوله‌کێک گه‌یشتووه‌ته‌ شاره‌کانی‌ که‌ی‌ کوردستانی‌ گه‌وره‌ زیاتر زه‌ره‌رو زیانی‌ ماددی‌ و گیانی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان بووه‌. 
هه‌ندێک له‌( شاره‌زایانی‌ زه‌ویناسی‌) به‌ بومه‌له‌رزه‌ێکی‌ سروشتی‌ نازانن، به‌ڵکو به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌زانن له‌ قوڵای زه‌وی‌. 
 بومه‌له‌رزه‌که‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گوماناوییه‌ چونکه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ باشترین و گونجاوترین شوێنه‌ بۆ تاقی‌ کردنه‌وه‌ که‌ هه‌ژموونی‌ شیعه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ زاڵکات به‌سه‌ر سوننه‌ و یارسانه‌ کورده‌کان.‌ تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ی‌ که‌ ساڵانێکه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رهه‌م هێنانی‌ ئه‌بێت هه‌ر تاقی‌ بکاته‌وه‌ بۆ دڵنیایی‌ خۆیان. 
 ئه‌م ڕوانینانه‌ی‌ که‌ باسم کرد له‌سه‌ر ئێران سه‌د له‌ سه‌د به‌ سروشتی‌ نازانم!!!!؟؟


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك