کوردی           عربی
جوتیار كه‌مانگه‌ر

بیرى سه‌رمایه‌دارى‌

سه‌رما یه‌دارى : سیسته‌مێکى ئابوریه‌ که‌ خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌.

ده‌وستێته‌ سه‌ر بنه‌ماى تێربوونى پیداویستیه‌ گرنگ و ته‌واوکه‌ره‌کانى مرۆڤ. و گه‌شه‌دانى موڵکیه‌تى تاک و پارێز گاریکردن لیێ به‌ مانایه‌کى فراوانى ئازادیی دونیا به‌ هۆى ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ به‌ده‌ست زۆرێک له‌ کاره‌ سات و ناخۆشیه‌کانه‌وه‌ ناڵاندى له‌ ئه‌نجامى سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ سوود و خۆشى بریتین له‌و په‌رى خۆشیه‌کانى مرۆڤ که‌ ده‌توانێت و د یبهێنێت. تا ئێستاش سه‌رمایه‌داى فشاره‌کانى خۆى به‌کارده‌هێنێت به‌ ده‌ستوه‌ر دانه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕۆشنبیریه‌کانى و قورسایى خۆى ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌لانى جیاوازى دونیا:

سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى ڕێز ناگرێت له‌ یاساکانى که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سروشت و هه‌موو تواناییه‌کانى مرۆڤ و ژینگه‌ى له‌ ناو بردووه‌ ئه‌مڕۆ به‌ بڕواى سه‌رمایه‌دارى. په‌لامار ده‌که‌نه‌ سه‌ر سروشت گه‌وره‌ترین ڕیگا چاره‌یه‌ک بۆ پارێزگارى کردنى ژینگه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا. به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى بڕواو بیرى سه‌رمایه‌دارییه‌.

سه‌رمایه‌دارى ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى هه‌موو شێوه‌کانى ژیاندا هه‌نگاوى ناوه‌ تا ئه‌و کاته‌ى که‌ سنوردار ناکرێ و هێچ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێک و سیستمێک ناتوانێ به‌رى پێ بگرێت سه‌رمایه‌ سیسته‌مێکى به‌هێزو به‌ توانا و کاریگه‌ره‌ له‌ خۆماڵیى کردنى ئابوورى بازاڕ به‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رمایه‌دارى جیهانى و هۆى هه‌ره‌ سه‌ره‌کیی که‌ له‌ ده‌ست کۆمه‌ڵێکى بچووکدا ده‌سووڕێته‌وه‌.

له‌ هه‌موو کاته‌کانى ژیانى مرۆڤ دا ڕۆڵى خۆى ده‌بینێ و ده‌ست ده‌خاته‌ ناو بچوکترین شێوه‌کانى تێکۆشانى مرۆڤ وه‌،هه‌ر له‌ گه‌شه‌کردنى بیروڕاى ئازادیى تاک و گونجا و له‌گه‌ڵ بارێکى دراوى دا سه‌پاودا، هه‌تا ده‌گاته‌ خۆوڕوشته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیی و خێزانیى و تاکه‌کانیش، له‌ هه‌موو بواره‌کانى سیاسیى، ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى، ڕۆشنبیریی، تێکنۆلۆژیدا. له‌ مه‌یداندا ئه‌سپى خۆى له‌ شێوه‌ى په‌ره‌پیدانى تێکنۆلۆژى سه‌رده‌مدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنى ئامیره‌کانى به‌رهه‌مهێنان له‌ شێوه‌ى ئه‌وروپادا تاوده‌دات، له‌ که‌مترین کات و که‌مترین تێچوون و باشترین جۆرى به‌رهه‌م و زۆرترین قازانج و ده‌سکه‌وت دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌، هه‌ر له‌ به‌شه‌کانى بازرگانى و پیشه‌سازى و کشتوکاڵییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئاڵو گۆڕى پاره‌ و دامه‌زراوه‌ بانکیه‌کان. سه‌رمایه‌دارى له‌ ڕوى ڕۆشنبیرى سیسته‌مێکى جیهانى تایبه‌تییه‌ که‌ به‌گه‌شه‌کردنى بیروڕا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوونى ئازادیى تاک له‌ بیروڕا ده‌ربڕین و بۆچوندا هه‌بێ.له‌ کاتێکدا سه‌رمایه‌ دارى له‌ ڕێگاى ئه‌رێنیه‌وه‌ زانست ده‌خه‌سێنێت و دژ به‌ جیهانى ئه‌خلاق و باوه‌ڕى به‌کارى دێنێت له‌ میانه‌ى لیبراڵیزمیشه‌وه‌ ڕۆحى کۆمه‌ڵگا ده‌کێشێت تاکڕه‌وێتى بۆ خوداوه‌ندى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ گۆڕیوه‌ که‌ تا ئاستى پاکتاوى نه‌ژادى هه‌ڵکێشاوه‌ هیچ زهنیه‌تێکى ئایینى هێنده‌ى زهنیه‌تى سه‌رمایه‌دارى شه‌ڕ و چه‌وسانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێناوه‌ زیهنى تاکى هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ ئه‌ندازه‌ى زیهنى تاکى کۆمه‌ڵگاى سه‌رمایه‌دارى تاکى نا به‌ر پرسیاى ئاڵوده‌ى قازانج. هێنده‌ زۆردار، کۆمه‌ڵکوژ، توێنه‌ره‌وه‌ و دیکتاتۆرى نه‌ ئافراندوه‌ سه‌رمایه‌دارى وه‌کو سیسته‌مێکى پاوانخوازى جیهانى دراو و موڵک، له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا له‌ کاتێکدا زهنیه‌تى پاره‌دارکردنى خۆى ئاواده‌کات.

کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به‌و قاڵبه‌ زهنیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت نه‌مرود و فیرعه‌ونیشبیریان لێنه‌کردوته‌وه‌، مرۆڤایه‌تى له‌سه‌رله‌به‌رى جیهاندا به‌رامبه‌ر به‌ داته‌پیوترین بته‌کانى ده‌خاته‌ کڕنوشه‌وه‌، له‌مه‌شدا ته‌نیا ده‌کرێ باس له‌ پوکانه‌وه‌و ئیفلاسى زیهنى بکرێت له‌ نزیکه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى ناوه‌رۆکى زهنیه‌تى سه‌رمایه‌دارى جێگاى گرنگى پێدان و بایه‌خێکى مه‌زنه‌،سه‌رمایه‌دارى وه‌ک بونیادێک ته‌واوى کۆمه‌ڵگه‌ و کۆمه‌ڵ و خیزان هید...هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه‌ هه‌موو پێکهاته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێ نیشتیمان ده‌کات،بۆ ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگا له‌ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تى و پیرۆزه‌کانى وه‌ک دابونه‌ریت، ئه‌خلاق و باوه‌رییه‌کان بێ به‌رى ده‌کات و له‌ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ها هه‌مووکاره‌کانى له‌سه‌ر تاک به‌ڕێوه‌ ده‌بات و تاکێکى سه‌رمایه‌دارانه‌ وه‌هاى دروستکردووه‌که‌ پێى وایه‌ تاک خاوه‌نى جه‌سته‌ و ڕه‌نج و ژیانى تایبه‌تى هه‌ر خۆیه‌تى ئه‌م مه‌زهه‌به‌ داواده‌کات که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌ر نه‌داته‌ ژیانى ئابووریه‌وه‌ و ته‌نها کارى ده‌وڵه‌ته‌بریتی ده‌بێت له‌ پارێزگارى کردنى تاکه‌کان و سه‌روه‌ت و سامانیان و پاراستنى ئه‌من و ئاسایش و به‌رگریکردن له‌ وڵات، دابه‌زینى نرخ و داواکارى زۆر له‌سه‌ر کرێکاران واى له‌ خێزانه‌کان کردووه‌ که‌ هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ کار بکه‌ن ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان و نه‌مانى په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ نیوان خێزانه‌کان دا، خۆپه‌ره‌ستى سه‌رمایه‌داران تاکه‌ که‌سێک یان کۆمه‌ڵه‌ که‌سێکى که‌م ده‌سه‌ڵاتى بازاڕ ده‌گرنه‌ ده‌ست بۆ به‌ دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان به‌بێ گوێدانه‌ پێداویستى کۆمه‌ڵگاو ڕێزگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى. قۆرخکردن که‌سێکى سه‌رمایه‌دار هه‌ڵده‌ستێت به‌ قۆرخکردنى که‌ل و په‌ل و هه‌ڵگرتنى تا له‌ بازاڕدا

نامێنیت و دواتر ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ فرۆشتنى به‌ نرخێکى چه‌ندین جار به‌رزتر که‌ گه‌مه‌ یان یارى به‌ ژیانى به‌کاربه‌ره‌ هه‌ژاره‌کانه‌وه‌ ده‌کات، کێبرکێ بنه‌ماى سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریه‌ و واله‌ ژیان ده‌کات ده‌یکاته‌ گۆڕپانێکى پێشبڕکێى زۆر توند که‌ تیایدا کێبڕکێ ده‌کرێت له‌ پێناو زاڵبون. دونیاش ده‌گۆڕێت بۆ جه‌نگه‌ڵستانێک که‌ تیایدا به‌هێز و خاوه‌ن تواناکان لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌خۆن. گه‌مه‌کردن به‌ کرێکاران: سه‌رمایه‌دارى وا له‌ هێزى کار ده‌کات که‌ ببێته‌ کاڵایه‌ک و ملى پێکه‌چ ده‌کات بۆ چه‌مکى (عرج و گلب) به‌ شێوه‌یه‌ک کرێکار هه‌موو چرکه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م مه‌ترسى گۆڕیندایه‌ به‌ یه‌کێکى تر که‌ نرخێکى که‌متر وه‌رده‌گرێت یان کارێکى زیاتر ده‌کات یان خزمه‌تێکى باشتر پێشکه‌ش بکات.بێکارى بوه‌ته‌ دیارده‌ێکى ئاسایی له‌ کۆمه‌ڵگاى سه‌رمایه‌داریدا و به‌تایبه‌تیش زیاتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێک که‌ به‌رهه‌م زیاتر بێت له‌ به‌کارهێنان و ئه‌مه‌ش وا له‌ خاوه‌ن کارده‌کات که‌واز له‌ ژماره‌یک کرێکار بهێنێت که‌ قورساییان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌ستۆى.ژیانێکى پرَ له‌ ململانێ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى ململانێى نیوان دوو چین یه‌کێکیان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌ ده‌دات و چه‌وسێنه‌ره‌ و چینى دووه‌میش چه‌وساوه‌ و سوته‌مه‌نیکى سه‌رگه‌ردانى گه‌ڕان به‌دواى پێداویستێه‌کانى ژیانه‌وه‌. که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌زه‌ییه‌ک و دڵنه‌رمیه‌کى له‌ به‌رامبه‌ریه‌وه‌ پێبگات.

داگیرکردن سه‌رمایه‌دارى به‌بیانوى گه‌ڕان به‌ دواى سه‌رچاوه‌ سروشتى و خاوه‌کاندا. و به‌بیانوى گه‌ڕان به‌ دواى بازاڕى نوێدا بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌کانی. ده‌که‌وێته‌ داوى داگیرکردنى گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ له‌ ڕووى ئابووریه‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جار و دواتر له‌ رووى سیاسی و ڕۆشنبیریشه‌وه‌ داگیرى ده‌کات. ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌راى به‌ کۆیله‌کردنى گه‌لان و به‌کارهێنانى هێزى کار تیایدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى.جه‌نگ و ویرانکارى مروڤایه‌تى گه‌لێک ڕه‌نگ و شێوازى سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رى به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ جه‌نگ و وێرانکردن ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامى سروشتى داگیرکاریه‌کانه‌وه‌ که‌ په‌شت ده‌به‌ستنه‌ سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسیه‌ت له‌ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات دا. زۆربه‌ى کات دیموکراسیه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانیدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ دوور له‌ ماف و داد په‌روه‌رى و ڕاستگۆیی و زۆربه‌ى کاتێش له‌به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌ڵیک له‌ سه‌رمایه‌داره‌کان به‌کاردێت ئه‌وانه‌ى که‌ پێان ده‌وترێت ((خاوه‌ن پایه‌ به‌رزه‌کان))

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك