کوردی           عربی
جوتیار كه‌مانگه‌ر

خۆپیشاندان له‌ وڵاتانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ‌


 وڵاتانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست  یاخود ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست  به‌ هیچ  شێوه‌یه‌ک  به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌له‌که‌یان له‌ به‌رچاو  ناگرن  چونکه‌ سیستمی‌  دیکتاتۆری‌  په‌یڕه‌و ده‌که‌ن  ئه‌م جۆره‌ سیستمه‌  له‌ ڕێگه‌ی‌  هێزی‌ سه‌ربازی‌  و پۆلیسه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیان ده‌چه‌سپێنن.   ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌  ته‌مه‌نیان  کورته‌  به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌  گه‌ل و هاوڵاتیانی‌ به‌لاوه‌ ناوه‌ و سامانی‌ وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌  خۆیان  به‌کار ده‌هێنن و به‌تاڵانی‌ ده‌به‌ن. وه‌ ئه‌گه‌ر وڵات  به‌ ڕێژه‌یه‌کی‌ که‌م   پیشکه‌وتن به‌ خۆیه‌وه‌  ببینێت ئه‌و پێشکه‌وتنه‌  که‌مه‌ش   تێک ده‌ده‌ن  به‌هۆی‌ سیستمی‌ دیکتاتۆری‌  له‌  ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتکردنی‌ گه‌ل .  
هه‌میشه‌ گه‌ل  پشکی‌ شێری‌ هه‌یه‌ له‌ قوربانی‌ دان  بۆ نیشتیمانێکی‌ جوان و دادپه‌روه‌رانه‌، به‌ڵام  ئه‌م قوربانیدانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستکردنی‌ برسێتی‌ و گرانی‌  و بیکاری‌ و  نه‌بوونی‌  ئازادی‌  و  دادپه‌روه‌ری‌  و  بیروبۆچونی‌  جیاوازی‌  سیاسی‌ و سه‌رکوتکردن  یاخود  چه‌وسانه‌وه‌ی‌  گه‌لێک   له‌ لایه‌ن گه‌لێکی‌ که‌وه‌. 
ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌لاتداریه‌  ئه‌نجامی‌ خراپی‌ لێ ده‌که‌وێته‌وه‌  ئه‌وه‌شی‌ که‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی‌ که‌م پێشکه‌وتنی‌  به‌خۆیه‌وه‌  بینیوه‌  سه‌ر له‌ نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاڵی‌ (هیچ )  وه‌ک چۆن له‌ سوریا و عیراق  کاولکاری‌ ڕوویدا. 
ده‌سه‌ڵاتداران  له‌ حکومدارێتی‌ دا به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌ل و خه‌ڵک ده‌خه‌ن  ئه‌مه‌ش  ده‌بێته‌ هۆی‌ ناڕه‌زایی‌ گه‌ل و خه‌ڵک  له‌ خراپ به‌کارهێنانی‌  سامانی‌ گشتی‌ وه‌ خراپ  به‌ڕێوه‌بردنی‌  ئابووری‌ و سیاسی‌ و کۆمه‌ڵایه‌تی‌ و دادپه‌روه‌ری‌. 
گه‌ل  که‌ تینی‌ برسێتی‌ و گرانی‌ و بێکاری‌ و نه‌بوونی‌ ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ و به‌تاڵان بردنی‌ سامانی‌ گشتی‌ و سه‌رکوتکردنی‌ بۆ هات  هه‌وڵی‌ ڕاپه‌ڕین  و خۆپیشاندان ده‌دات دژی‌ سته‌م و زوڵم. له‌وکاته‌دا ئه‌م دیکتاتۆرو خوسه‌پێنانه‌  هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م جۆره‌ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانانه‌  به‌ ڕێگایه‌کی‌ که‌ به‌رن و ده‌ڵێن  ده‌ستی‌ ده‌ره‌کی‌ و تێکده‌ر له‌ پشت خۆپیشانده‌رانه‌ و ده‌یانه‌وێت  دامه‌زراوه‌کانمان له‌ ده‌ست بده‌ین. 
لیبیا  کاتێک  گه‌له‌که‌ی‌  ڕاپه‌ڕی  ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانگوت  ڕۆژئاواییه‌کان و ئه‌مریکا  چاویان بڕیوه‌ته‌ نه‌وه‌تی‌ لیبیا و ئه‌یانه‌وێت لیبیا داگیرکه‌ن  وه‌ مافیان  به‌خۆیان ده‌دا که‌ به‌رهه‌ڵستی‌ بکه‌ن  دژی‌ خۆپیشانده‌ران . 
له‌ کوردستانی‌ باشووریش  که‌  گه‌ل خۆپیشاندانی‌  ده‌کرد ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌یانگوت  ده‌ستی ئێرانه‌  له‌گه‌ڵ  عێراق  بۆ تێکدانی‌ دامه‌زراوه‌کانی‌  حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان. 
له‌ سوریاش به‌ هه‌مان  شێوه‌  گه‌ل  که‌  خۆپیشاندانی‌  کرد دژی‌ ڕژێمی‌ ئه‌سه‌د  ده‌یانگوت له‌ لایه‌ن سعودیه‌ و ئه‌مریکا و  تورکیا وه‌ ئاراسته‌ کراون. 
له‌ ئێستاشدا له‌ ئێران  گه‌ل دژی‌ گرانی‌ و برسێتی‌  و بێکاری‌ و نه‌بونی‌ ئازادی‌ و سه‌رکوتکردن و به‌تاڵان بردنی‌ سامانی‌ گشتی‌   خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌ڵێن  ئه‌مریکا  له‌ پشت خۆپیشانده‌رانه‌ و دژی‌ دامه‌زراوه‌  حکومیه‌کان و ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌  . 
به‌م شێوه‌یه‌ دیکتاتۆره‌کان  هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات  بمێننه‌وه‌  و هیچ  ئاوڕێک له‌ گه‌لی‌  خۆیان  نه‌ده‌نه‌وه‌، وه‌ ناتوانن مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان  بۆ  دابین  بکه‌ن  و برسێتی‌  و گرانی‌ و بێکاری‌  و نه‌بونی‌ ئازادی‌ سیاسی‌  له‌ وڵاتدا  نه‌هێڵن   به‌ شێوه‌یه‌کی‌  دیموکراتی‌. وه‌ نابێت ئه‌وه‌نده‌  ده‌ستی‌ تاوان درێژ بکه‌ن  بۆ  وڵاتێکی‌ که‌ چونکه‌  خودی‌ ده‌سه‌ڵات  تاوان باره‌ به‌  ئه‌نجام دانی‌  خۆپیشاندان  و ڕاپه‌ڕین  دژی‌  خۆیان.      


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك