کوردی           عربی
جوتیار كه‌مانگه‌ر

ناردنی‌ موچه‌ی‌ عه‌بادی‌ و هێلانه‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ و چاکسازیه‌که‌ی‌ په‌رله‌مان‌


جوتیار که‌مانگه‌ر 

 ناردنی‌ موچه‌که‌ی‌ عه‌بادی‌ بۆ کوردستان که‌ به‌ بیستنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ خه‌ڵکی‌ زۆر دڵخۆش بوون هیوایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی‌ بووژانه‌وه‌ی‌ دڵ و ده‌رونیان و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ زه‌وی‌. به‌ڵام له‌ چاوه‌ڕوانیه‌کی‌ زۆر خه‌ڵکی‌ بێ هیوا بوون له‌ ناردنی‌ موچه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌، که‌ سه‌رقاڵییه‌کی‌ باش بو بۆ موچه‌خۆران و هاوڵاتیان. پاش ماوه‌یه‌ک بیرۆکه‌یه‌کی‌ که‌یان دۆزیه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ بێ هۆشه‌ بۆ سه‌رقاڵکردنیان. 
دۆزینه‌وه‌ی‌ هێلانه‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره:
بێکاری‌ له‌ کوردستانی‌ باشوور و قه‌یرانی‌ ئابووری‌ به‌ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری‌ کردوه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتیان، که‌ هاوڵاتیانی‌ ناچارکردووه‌ باکیان نه‌بێت بۆ نیشتیمانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سیاسیه‌کان و به‌رپرسان که‌ هیچ سیسته‌مێکی‌ به‌ڕیوه‌به‌ردنی‌ داموده‌زگاکانی‌ حکومه‌تیان نیه‌ . بۆ ئه‌وه‌ی‌ بواری‌ دزی‌ کردنیان هه‌بێت. ئیستا له‌ کوردستانی‌ باشوور ڕێژه‌یه‌کی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان به‌ دوای‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ ئابووری‌ نا یاسایی‌ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن پێداویستیه‌کانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆیان و ماڵ و منداڵی‌ پێ دابین بکات. له‌م ڕۆژانه‌ ده‌نگۆی‌ کڕینی‌ هێلانه‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ به‌ به‌هایه‌کی‌ به‌رز بڵاوکرایه‌وه‌، هاوڵاتیه‌ بێکاره‌کان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن که‌وتنه‌ گیانی‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ و شاخ و ئه‌شکه‌وتی‌ کوردستان نیه‌ که‌ خه‌ڵکی‌ رووی‌ تێ نه‌کردبێت، بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ هێلانه‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ و ده‌ستکه‌وتنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌کی‌ زۆر که‌ ده‌ستیشی‌ ناکه‌وێت و ئه‌م ده‌نگۆیه‌ به‌س بۆ سه‌رقاڵ کردنی‌ هاوڵاتیان بوو هاوشێوه‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ که‌ی‌ عه‌بادی‌ بۆ مامۆستا. 
به‌ڵام شاره‌زایانی‌ بواری‌ باڵنده‌کان زانیاری‌ گرنگیان له‌ باره‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ له‌ کوردستان بڵاوکردۆته‌وه‌ و ڕه‌تی‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌و باڵنده‌یه‌ هێلانه‌ی‌ هه‌بێت و مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤه‌کان و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ ئاشکرا ده‌که‌ن. 
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ به‌ گشتی‌ له‌ وه‌رزی‌ زستاندا یان ئه‌چنه‌ سوڕی‌ متبوونه‌وه‌، یان کۆچ ده‌که‌ن بۆ شوێنی‌ گه‌رمتر. ئه‌وانه‌ی‌ که‌ ده‌چنه‌ سووڕی‌ متبوونه‌وه‌ چه‌وری‌ کۆئه‌که‌نه‌وه‌ و ده‌توانن به‌درێژایی‌ زستان له‌سه‌ری‌ بژین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا له‌ سووڕی‌ متبووندان و به‌خه‌به‌ر بهێنرینه‌وه‌ و سووڕه‌که‌یان لێ بپچڕێنرێت، له‌وانه‌یه‌ پێش هاتنی‌ وه‌رزی‌ به‌هار چه‌ورییه‌که‌یان سه‌رف ببێت و بمرن. شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ هێلانه‌ ی‌ نیه‌و هێلانه‌ش دروست ناکات. به‌ڵکو به‌ گشتی‌ خۆی‌ به‌ بنمیچ و دیوار و لقی‌ داره‌کانه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسێت و به‌چکه‌کانیشی‌ خۆیان به‌ به‌شی‌ ژێره‌وه‌ی‌ سکی‌ دایکیاندا هه‌ڵده‌واسن و هه‌ر له‌وێشدا شیر ده‌خۆن و ئه‌خه‌ون و گه‌رمی‌ وه‌رده‌گرن. 
 خه‌ڵکی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ داهاتێکی‌ ده‌ستکه‌وێت ئاماده‌یه‌ سروشتی‌ جوانی‌ کوردستان تێک بدات به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکات له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی‌ که‌ به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێت . که‌ ته‌نها ماندوبونی‌ خۆی‌ و تێکدانی‌ سروشته‌ و هیچ سودێکی‌ نیه‌ بۆی‌. 
خه‌ڵکی‌ ئه‌م وڵاته‌ وای لێهاتوه‌ که‌ ته‌نها خه‌می‌ خۆی‌ ده‌خوات ئه‌گه‌ر له‌ وه‌زیرێک و ئه‌ندام په‌رله‌مانێکه‌وه‌ تا که‌سی‌ ئاسایی سه‌یر بکه‌ین ته‌نها هۆش و بیری‌ لای‌ ئه‌وه‌یه‌ ژیان و گوزه‌ران و گه‌ڕانی‌ خوش به‌ده‌ست بهێنێت و باکیان نیه‌ له‌ که‌سی‌ که‌ یاخود سروشتی‌ کوردستان، وه‌ک کرم چۆن دارێک کلۆر ده‌کات که‌ تا داره‌که‌ ده‌شکێت ئه‌م کوردستانه‌ش جوانی‌ سروشت و ژیانی‌ تیا نامێنێت به‌ هۆی‌ مرۆڤه‌ مشه‌خۆره‌کانی‌ یه‌وه‌ که‌ گه‌وره‌ترین کاره‌سات به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن. ئه‌م سه‌رقاڵیه‌یان زیانی‌ بۆ تێکدانی‌ ژینگه‌ هه‌یه‌. له‌ پاش گه‌ڕانێکی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان بێ هیوا بوون له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ هێلانه‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ . 
چاکسازیه‌که‌ی‌ په‌رله‌مان : 
ئه‌ڕۆیته‌ هه‌ر شوێنێک ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌رقاڵه‌ به‌ ئه‌م چاکسازیه‌ی‌ په‌رله‌مان که‌ بیری‌ لای‌ موچه‌ که‌مه‌که‌ی‌ خۆیشی‌ نه‌ماوه‌ که‌ په‌نجا ڕۆژ جارێک موچه‌ی‌ پێ ده‌ده‌ن. چاکسازی‌ به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ناکرێت که‌ ڕۆبۆتی‌ حیزبه‌که‌یه‌تی‌ یاخود ئه‌ندام په‌رله‌مانێک که‌ ته‌نها پسپۆڕی‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ داهاتی‌ تاکه‌که‌سی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ که‌ چۆن ببێته‌ سه‌رمایه‌دار، چاکسازی‌ به‌ که‌سی‌ دز ناکرێت. خه‌ڵکیان سه‌رقاڵکردووه‌ به‌م چاکسازیه‌وه‌، په‌رله‌مان ته‌نها ناوه‌ هیچ بڕیارێکی‌ کاری‌ پێ ناکرێت و هه‌ر بڕیاریک دژی‌ خه‌ڵکی‌ بێت کاری‌ پێ ده‌که‌ن. زه‌ره‌ری‌ خۆیانی‌ تیا بێت هیچ کارێکی‌ پێ ناکه‌ن. خه‌ڵکی‌ ئه‌بێت هۆش بکاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌م بێ  .هۆشیه‌ به‌رده‌وام بێت گه‌وجاندن به‌رده‌وامه‌


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك