کوردی           عربی
جوتیار كه‌مانگه‌ر

شه‌ڕكردن بوَ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتداران‌


 هاولاَتیان به‌رپرسن چونكه‌ كوَمه‌ڵگایه‌كی‌ دواكه‌وتوو ئاغا و به‌گ دروست ده‌كات , كوَمه‌ڵگایه‌كی‌ هوَشیار و پیشكه‌وتوو ده‌سه‌لاَتێك دروست ده‌كات كه‌ خزمه‌تی‌ هاولاَتیان و ولاَت و نیشتیمانه‌كه‌ی‌ بكات. هاولاَتیانی‌ كوردستان خوَیان بونه‌ته‌ قه‌ڵغانی‌ ده‌سه‌لاَتداران و ده‌یانپارێزن و شانازی‌ به‌ خزمه‌تكاریی‌ ده‌سه‌لاَته‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌سه‌لاَتدارانیش له‌ خه‌ڵكه‌ كه‌یان تێگه‌شتون و ئه‌م خه‌ڵكه‌ دواكه‌وتووه‌ ده‌كه‌نه‌ قه‌ڵغانێك بوَ درێژه‌ پێدانی‌ ده‌سه‌لاَتیان. وه‌ هه‌میشه‌ جوَره‌ سیاسه‌تێك به‌كار دێنن بوَ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ئه‌م جوَره‌ خه‌ڵكه‌ دواكه‌وتوه‌ له‌ خوَیان دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌. هه‌میشه‌ دایانده‌پڵوَسێنن بوَ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وه‌ام له‌ خزمه‌تی‌ خوَیاندا به‌كاری بهێنن، خه‌ڵكیش خوَی‌ پێی‌ قبوڵه‌، چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ خوَشه‌ویستی‌ بوَ ده‌سه‌لاَتداران هه‌یه‌ و شانازی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرن. 
هاولاَتیانی‌ كوردستان به‌رده‌وام ره‌خنه‌ و گازنده‌یان هه‌یه‌ بوَ ده‌سه‌لاَتداران به‌لاَم ڕه‌خنه‌ و گازنده‌كانیان هه‌مووی‌ هه‌وایه‌كه‌ و ده‌ری‌ ده‌بڕن هیچی‌ تر نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاَتداران هیچ له‌ داواكارێكان جێ‌ به‌ جێ‌ ناكات، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی‌ خوَیان ده‌ناسن كه‌ ئه‌و هاولاَتیه‌ی‌ كه‌ ره‌خنه‌ یان لێ ده‌گرێت شه‌ڕ ده‌كات بوَ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ بگرێت وه‌ ماچی‌ بكات و خوَی‌ به‌ قوربانی‌ بكات. هاولاَتیان به‌رده‌وام نمونه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ئه‌وروپا ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ چه‌ند به‌خزمتن و یاسا سه‌روه‌ره‌، ئایا بوَ باسی‌ هاولاَتیانی‌ ئه‌وروپا ناكه‌ن كه‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ له‌ ده‌سه‌لاَتداران قبوڵ ناكه‌ن و هوَشیارن وه‌ هه‌ر پارت و كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌ ده‌یبه‌نه‌ ده‌سه‌لاَت ئه‌بێت خزمه‌تكاریان بێت وه‌ كارو باری‌ ناوخوَ و ده‌روه‌ بوَ گه‌له‌كه‌ی‌ فه‌راهه‌م بكات و ولاَته‌كه‌ی‌ له‌ ڕووی‌ ئابووری‌ و سیاسی‌ و پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات. هه‌ولاَتیان له‌ كوردستان حه‌قه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ خودی‌ خوَیان بگرن چونكه‌ ده‌سه‌لاَتداران به‌ هوَی‌ هاولاَتیه‌وه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌ و ده‌بێت هاولاَتی‌ خزمه‌تی‌ ده‌سه‌لاَتداران بكات و كوَیله‌یان بێت به‌مه‌ش ولاَت به‌ره‌و دواوه‌ ده‌به‌ن. ته‌نها هوَشیان لای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوَیان چه‌ند خوَش ده‌ژین. میله‌تێك كه‌ زوَرینه‌ی‌ كوَیله‌و دارده‌ستیانه‌ باكیان له‌ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی‌ هاولاَتیان نیه‌. 
 ئه‌م جوَره‌ حكومه‌تداریه‌ ته‌نها هاولاَتیان خوَیان به‌رپرسن، به‌ر پرسێكی‌ حكومه‌ت چه‌ندها هاولاَتی‌ ده‌ڕوَنه‌ خزمه‌تی‌ و خزمه‌تێكی‌ كوَیلانه‌ی‌ ده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن له‌و به‌رپرسه‌ كه‌ خوَی‌ لێ بگوَڕیت و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ بوَ خزمه‌تی‌ خوَی‌ بكار بێنێت و ڕێ ڕه‌وی‌ حكومداری‌ به‌رپرسه‌كه‌ بگوَڕێت بوَ تاكه‌كه‌سی‌ خوَی‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هاولاَتیان هه‌تا به‌م شێوه‌یه‌ مه‌یلیان بوَ كه‌سی‌ ده‌سه‌لاَتدار هه‌بێت چاوه‌ڕێ‌ نه‌كات كه‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ پێشكه‌وێت و ده‌سه‌لاَت خزمه‌تی‌ هاولاَتیان بكات. هاولاَتیان كه‌ پاڵه‌په‌ستوَ بكه‌ن بوَ ئه‌وه‌ی‌ كوَیله‌یه‌تی‌ خوَی‌ بنوێنێت و وێنه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ بگرێت، نازانم سوودی‌ ئه‌م وێنه‌ گرتنه‌ له‌ چی‌ دایه‌ جگه‌ له‌ بچوككردنه‌وه‌ی‌ خوَی‌ وه‌ك ژێرده‌سته‌ و زه‌لیلی‌ و كوَیله‌ بوون. تاكه‌ كێشه‌ له‌ كوردستان دواكه‌وتویی‌ گه‌ل و خه‌ڵكه‌. هه‌تا خه‌ڵكی‌ چه‌پڵه‌ و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرن داهاتووی‌ كوردستان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بوَ قوَناغی‌ خوَی‌ مه‌ترسی‌ نه‌بێت بوَ نه‌وه‌ی‌ داهاتوو ئه‌بێت باجی‌ ئه‌م هه‌لاَنه‌ بدوورنه‌وه‌. 


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك