کوردی           عربی
عادل عوسمان

ئۆجه‌لان له‌ به‌رداشی رێبه‌ندان و ئیمڕاڵی-دا‌



ھێرشەکانی داگیرکەرانی کوردستان بۆسەر تێکۆشانی گەلی کورد. لەو باوەڕیەوە سەرچاوەی گرتوە، کەگەلی کورد بەنەبوو ئەژمارکراوەو پێویستە لەناو ببرێت. ئەگەر میزۆپۆتامیا لانکەی پێکھاتەو ئەتنیکی جیاوازە، ئەوا لایەکەی تری گۆڕستانی لەگۆڕنانی چەندین نەتەوەو ئەتنیکی وەک، ئەرمەن لاز، چەرکەس، ئاشوری و کلدانی و شەڕەکانی نێوان کورد، تورک،فارس، عەڕەب و ڕۆم و ھەموو جۆرە پێکدادانێکە. ئەوەی کەتوانیویەتی لەبەرامبەر ھیرشی تواندنەوەو کوشتاردا خۆی بگرێت و بەرگری بکات گەلی کورد بوە. بەو ھۆیەوە گەلی کورد بوەتە ڕێبەری چارەسەری کێشەکان و ناسین و قبوڵکردنی پێکەوەژیانی جیاوازیەکان.
سیستەمی پێکەوە ژیانی گەلان، مانای ھەڵوەشانەوەی سیستەمی ھەژمونگەراو داگیرکاری، کە سەد ساڵە بە نکوڵی کردنی گەلان و بەتایبەت گەلی کورد داڕێژراوە. 
ڕێبەری ئەو دونیابینیە، پێکەوەژیانی گەلان، کەسایەتی ڕێبەر ئۆجەلانە. کەمێژوو ھەر چەند سەد ساڵێک کەسێتیەکی ڕێبەرو خاوەن فکرو فەلسەفەی وا مەزن پێشکەش دەکات. مەزنی ئەو کەسێتیە، خوێندنەوەو ڕەخنەکردن و پێکھێنانی ڕەخنەکانە لە بواری ئافراندن و پێکھێناندا.
بۆیە ڕەخنەکانی ڕێبەرایەتیەکی وامەزن، ڕووی لە ڕەخنەکردنی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەو پلەداریە، بۆیە تەواوی سیستەم کەوتنە خۆئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنی کۆمپلۆو، درێژەپێدانی سیاسەتی دەستبەسەردا گرتن و سڕینەوەو کوشتاری گەلی کوردو پێکدادانی پێکھاتەکانی ناوچە.
داڕێژەرانی سیاسەتی دابەشکردنی دوای نەخشەڕێژکردنەوەی شەڕی جیھانی یەکەم، کەبەدەوڵەت نەتەوە دەستی پێکرد، کەلەسەر یەک نەتەوە، یەک ئاڵا، یەک زمان، یەک دەوڵەت و ھەموو یەکیەکان دامەزرابوو.کەوتە ڕەخنەکردنی ئەو سیستەمەو شیکردنەوەو زیندووکردنەوەی ئەو مێژوە وونبوەی کەلە خاکی شارستانیەتی دایکدا نێژرابوو. ئەگەر خوێندنەوەی مێژووی باو مێژووی شەڕە زێڕنگەرانەکانی دەسەڵاتداران بوە. ئەوا سەرۆک ئاپۆ درۆینەی ئەو مێژوەی دەرخست و خوێندنەوەیەکی نوێی بۆ ئەو مێژوە کرد. کەمێژووی گەلان و شەڕی دەست بەسەرداگرتنی ڕەنجی گەلان و کۆمەڵگەیە.
پێکھێنانی کۆمپلۆ لە کەسێتی بەڕێز ئۆجەلاندا، جێبەجێکردنی ھێرشە بۆسەر دۆزینەوەو ڕاستکردنەوەی ئەو مێژوە، کە بە سیستەمی چارەسەری و پێکەوەژیانی گەلان و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا تێپەڕ دەبێت. بۆیە کۆمپلۆ دەستی پێکردو ویستیان ئەو قەدەرەی کە بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت بۆگەلی کوردیان دروستکردوە، ھەروەک خۆی بمێنێت و ھیچ کەس و لایەن و نەتەوەیەک سەرکێشی لەگۆڕنانی وەھا قەدەرێکی سەپێنراو نەکات. کۆمپلۆ درێژکراوەی سیاسەتی سڕینەوەو کوشتارو لەناو بردنی گەلی کوردە، بۆیە تەواوی مێژووی کوشتاری گەلی کورد بەمێژوویەکی ڕەشدا تێدەپەڕێت. بەڵام ئەوەی ئەم کۆمپلۆیە جیاواز دەکات، خاوەن ھێڵی چارەسەری و بەرخۆدان و ڕێکخستن و پێشەنگی چارەسەری دۆزی کوردو گەلانە.
بۆیە ئەم کۆمپلۆیە ئەگەر دیوێکی ڕەشی ھەیە، ئەوا لایەنی ھەرە ئەرێنی و گەش و ڕەنگینی وەڵامی کۆمپلۆگەرانە و دەرھێنانی کێشەی کوردو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە بێچارەی و پێشکەش کردنی ھزرو ئافراندنی چارەسەری کێشەکان ووەگەڕخستنی تواناکانی کۆمەڵگەیە بۆچارەسەری ودەرھێنانیەتی لە کایەی سیاسی داگیرکاری ھەژمونگەراو ستاتۆ پارێزان، کە بێچارەیی و ھێشتنەوەی وەک قەدەری سەپاووھێشتنەوەیەتی بۆ پێکدادان.بۆیە لەبەرامبەر ئەو قەدەرەدا، چارەسەری ئازادانەی کێشەی گەلی کوردی لەسەر دەست و تێکۆشانی کۆمەڵگە ئافراندوە.
بەڕێز ئۆجەلان، لەسیستەمی ڕخنەگری خۆیدا ھەر بەوەوە نەوەستاوە کە ڕەخنەگربێت، بەڵکو ھێڵێکی تێکۆشانی ئافراندوە کە بە کۆمەڵگە دەست پێدەکات.بۆیە بۆئەو ھێڵی تێکۆشانە تاک و کۆمەڵگەی لەنائەکتیڤی دەرھێناو، کردیە تاکو کۆمەڵگەیەکی کاراو خوڵقێنەر.ئەوەی سیستەمی ھەژمونگەرا، دەیەوێت لەچوارچێوەی پێدراوەکانی خۆێدا بیدات و بەکۆمەڵگەی بداتە قبۆڵکردن، ئەو ڕەخنەی کردو ئەڵتەرناتیڤی ئازادی و ژیانێکی ئازادی خوڵقاند. کەتاک و کۆمەڵگەی لە دەستەمۆیی و ڕازی بوون بەپێدراوەکانی سیستەمی چەوسێنەرانە ھەڵگەڕاندەوەو کردیە تاک و کۆمەڵگەیەکی ئەکتێڤ و شەڕکەر بۆ بەدەستھێنانی ماف و ئازادیەکانی.
لەجێی خۆیدایە بە پەرەگرافێکی بەڕێز ئۆجەلان کۆتایی بێنین کە دەڵێت؛
" لێکچونێکی چەندە بە ئێش و خەمگینە کەلەخاچ دانی منیش لەلایەن نەوەکانی زیۆسی خوداوەندی (ئەسینا) وە ئەنجام درا.
بەڵام من ھیچ کاتێک باوەڕم بەقەدەر نەھێناوە، ئەو چارەنوسەی ھێزەکانی قەدەر بۆیان دیاری کردبووم ئەوە بوو کەلەخاچی ھاوچەرخی سەدەی بیستەمدا بە تەنیایی و بەبێ دەنگی لە لێواری گۆڕەوە چاوەڕوانی بکەم. بەڵام من وەک داخوازیەکی واتادار و گەوھەری دەبوایە تاوەکو دوا ترپەکانی دڵم و ئاستی ھوشیاریم لەخزمەت مرۆڤایەتی بەکاربێنم. دەبوایە لەئیمراڵی لە شکۆمەندی بگەڕێم و لەژیر فشارو نەفرەتی شارستانیەتی سەرمایەداری نەڕوخێم و تێک نەشکێم. ھەر بۆیە بەھاو بایەخم بەڕاستەڕێی ئازادی و ئاشتیەکی شەرەفمەندانە و ژیانێکی برایانی ھاوبەشدا.
ئەوانەی دەخوازن خەڵک بەسزای مردن دادگایی بکەن دەبێ بتوانن خۆشیان دادگایی بکەن. ئەوانەی دەخوازن بەرگری لەخەڵک بکەن دەبێ سەرەتا بزانن چۆن بەرگری لەخۆیان دەکەن. ئەوانەی دەخوازن خەڵک ئازاد بکەن دەبێ سەرەتا خۆیان ئازاد بکەن. بەم جۆرەش ئەو منداڵانەی بەئازادی لەدایک نەبوون، دەشێ مافی لەدایک بوونی ئازادانەیان ببێتە ڕاستیەک.
من ھیچ کاتێک لەپێناو ناوبانگ و قارەمانێتی ڕۆڵم نەبینی و کارم نەکرد، خاوەن جەسارەتێکی کوێرانەی وەھاش نیم کەشیمانە دەکرێت. سەرباری ئەوەی داخوازیم ئەوە بوو وەک ڕاستینەی خۆم بناسرێم، بەڵام زۆر باش بۆم ڕوون بۆوە، کەتەنانەت نزیکترین ھەڤاڵانیشم بەگوێرەی ڕاستینەی خۆم نەمناسن، بەڵام تایبەت مەندیەکم ھەبوو کەنەمدەتوانی خیانەتی لێ بکەم، ئەویش ئەوە بوو کەدەبوایە درێژ بە ڕەوشی ئەو منداڵە بدەم کە خیانەت لەخەیاڵەکانی ناکات.
خوداوەندی شارستانیم نەدەناسی ولەنێو دام ودەزگاکانیدا نەدەتوامەوە، بۆ ژنەکانیشیان نەدەبووم بەپیاوی ماڵ. دیالەکتیکی کەسایەتیم لەم رووەوە سەرکەوتوو بوو. زۆر لەمێژ بوو کێشەکە ئەو سنوورەی تێپەڕاندبوو کەناکۆکیەکی ئاسایی نێۆخۆی تورکیابێت. ئەو شوێنەی کە تێیدا بووم ناچاری دەکردم  ڕۆڵی پڕۆمیتۆسی ھاوچەرخ ببینم،  ھەر وەک چۆن لەخاچ دانی من لەنێو تاشەبەردەکانی ئیمراڵی جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ لە خاچدانی پرۆمیتۆسی ئەفسانەیی نیە کەلە چیاکانی قەفقاسیا لەخاچ درا".
ئەگەر کۆمپلۆش گرێدراوی ناوی مانگە کوردیەکەی بکەین کەناوی ڕێبەندانە. ئەوا کۆمپلۆو زیندانی ئیمراڵی نەک نەبوە ڕێبەندان، بەڵکو بوە قوتابخانەی پێشکەش کردنی ڕێگەچارە بۆتەوای کێشەکانی مرۆڤایەتی.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك