کوردی           عربی
د. شوان حه‌مه‌د

ئایا ژنانی کورد بەشی ئەوەیان تیایە وەک 'لەیدی گۆدایڤە' بن؟‌


وە بۆ ئەو گەمژانەی کە باسی خۆ ڕووتکردنەوە ئەکرێت، یەکسەر خەیاڵیان بۆ سێکس ئەچێت؛ خۆ ڕووتکردنەوە زۆر شت ئەگۆڕێت، ئەگەر ئەوەی خۆی ڕووت ئەکاتەوە وەک لەیدی گۆدایڤە بە پرەنسیپ و بوێر و مرۆڤ بێت.

سەرگوزشتەکان ئەگێڕنەوە، کە لەیدی گۆدایڤە (خانمی گۆدایڤە) خانمێکی خانەدانی خەڵکی شاری کۆڤەنتری ناوەڕاستی بەریتانیا و هاوژینی، لیۆفریکی کوێخای مێرسیا بووە. کوێخا لە بابەتی باج و خەراج زۆر قورس بووە لەسەر دانیشتوانی کۆڤەنتری. لەیدی گۆدایڤەش خانمێکی دڵ باش و عاتفی بووە و بەزەیی بە خەڵکەکەدا هاتۆتەوە و چەند جار داوای لە مێردەکەی کردووە کە باج لەسەر خەڵکەکە کەم بکاتەوە. کاکی کوێخا بەو مەرجە رازی ئەبێت کە باج کەم بکاتەوە ئەگەر لەیدی گۆدایڤە بە ڕووت و قووتی بەناو شاری کۆڤەنتریا بسوڕێتەوە. لەیدی گۆدایڤە ئەو مەرجە قبوڵ ئەکات و بە ڕووتی و بەسەر ئەسپەکەیەوە دەست بەگەڕان بەناو شاردا ئەکات و جەستەی خۆی تەنها بە پرچە درێژەکەی داپۆشیوە.

دانیشتوانی شاریش کە هەواڵەکە ئەبیستن، هەموو ڕا ئەکەنەوە ماڵەوە و دەرگا و پەنجەرەکان دائەخەن و پەردەکان دائەدەنەوە، هەتا کەس لەش و لاری ڕووتی لەیدی گۆدایڤە نەبینن و ئەویش شەرم نەیگرێت. لەو رۆژەوە لەیدی گۆدایڤە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، باج و خەراج لەسەر دانیشتوانی کۆڤەنتری کەم کرایەوە.

ژنێک ئاودامان لە کەرامەت، بە جەستە و حەیای خۆی قوربانی دا بۆ مرۆڤەکان. هەرچەندە لەو زەمەنەیا ڕووت بوونەوەی جەستەی ژنێک مەزنترین عەیبە بوو لە ناو ئینگلیزەکانا! ئێستا لە ناوەڕاستی شاری کۆڤەنتری پەیکەرێک بۆ لەیدی گۆدایڤەی بوێر دروستکراوە و منیش چونکە چەند ساڵ لەو شارە ژیاوم، چەند جار لەتەنیشت پەیکەرە ڕووتەکەی لەیدی گۆدایڤە وەستاوم!
سڵاو و رێزم بۆ ئازایەتی ئەو خانمە و خەڵکی بەرێزی شاری کۆڤەنتریش؛ لەو شارە زۆر دڵخۆش بووم!

ئیتر هەندێ با هەر بڵێن بە خۆ ڕووت کردنەوە هیچ ناگۆڕێت... من ئەڵێم خۆ ڕووتکردنەوەی وەک لەیدی گۆدایڤە هەموو شتێک ئەگۆڕێت!

ئێستاش ئەم کورتە باسە لەشاری نۆتینگهامی ڕۆبن هودەوە ئەنوسم!

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك