کوردی           عربی
تێكۆشه‌ر حسێن

شکستی سیاسەتی نەوت و حوکمڕانیەت لە هەرێمی کوردستان دا‌



شارەزایانی بواری سەربازی و ئابوری و ستراتیژی دورمەودا وایدەبینن کە نەوت بە سەرچاوەی یەکەمی هێز دادەنرێت بەشێوەیەک کاریگەری باڵای هەیە لەسەر تەواوی سێکتەرەکان لە ئیدارەدان، بە دوای سەرچاوەی سامانە سروشتیەکانیشەوە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بە پلەی دووەم دادەنرێت. 
هەرحکومەتێک لەڕێی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە هەڵدەستێت بە پلانێک شێوازی دەرهێنانی نەوت و ئالیەت و میکانیزمەکانی ناردن و گرێبەستەکان دادەڕێژێت تا ئاستێک بتوانێت ئەو وڵاتە ببێت بە خاوەنی ئابوریەکی سەربەخۆ.  
بەڵام لێرە هەرچی دەسەڵات بەدەستانی هەرێمە هەر یەک لە پارتی و یەکێتی جگە لەوەی شێوازی عقودەکانیان ناشەفافە لە بری ‌ئەوەی دوولایەنە بێت، تەڕەفی سێیەم کەخۆیانن بەشداری دەکەن  واتا هەم وەک حکومەت هەم وەک حزب هەڵدەستن بە واژۆکردنی هەموو ئەو گرێ بەستە نەفتیانە، بەجۆرێک وڵاتیان توشی داڕمانی ئابوری کردوە بە ڕۆشتنیان نەبێ ناتوانرێ ڕاستەڕێ بکرێتەوە، بە نیسبەت دونیای دەرەوە هەریەک لە دەسەڵات بەدەستانی یەکێتی و پارتی لە حکومڕانیەت کۆتاییان هاتوە، ئەوەتا حکومەت لە تشکیلەی وزاری دا بە تەواوی ئیفلیج بوە و هەرەسی هێناوە و ناتوانی موچەی موچەخۆرانیش دابین بکات، توانای ئەوەی نەماوە وڵاتی پێ بسپێردرێت تا بە کاتیش بەڕێوەی ببات بەڵام نایانەوێ کورسیەکانیان جێبێڵن، تەنها هاونیشتمانیان ماون کۆتایی بەو دەسەڵاتە بێنن، ئەگینا بە نیسبەت دوەلی ئیقلیمی و دنیای دەرەوە ئەمانە کۆتاییان هاتوە، بۆیە زوو نیە زیاد لە حەد درەنگیشە بۆ ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی. 


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك