کوردی           عربی
تێكۆشه‌ر حسێن

حکومەتی ڕزگاری ‌



کاتێ حکومەت فەشەلی هێنا لە ئیدارەدان دا حکومەتی ڕزگاری ڕادەگەیەنرێ بەهەڵوەشانەوەی حکومەت، ئەویش بە سێ ڕێگا دەبێت :

یەکەم ـ هەریەک لە سەروکی حکومەت و جێگرەکەی دەسلەکار بکێشنەوە 

دووەم ـ لەڕێی دەنگ دانەوە لە ناوپەرلەمان بەدەنگی ٤/۳ واتا ۷٦ دەنگی پەرلەمانتار سەحبی سیقە لە حکومەت دەسەنرێتەوە. 

سێ یەم ـ بە ڕێگەی ٥۰+۱ واتا ۱۲ لە وەزیرەکان دەستلەکاربکێشنەوە ئەو کات حکومەت هەڵدەوەشێتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان داوای حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەکات بەهیچ کامێک لەم ڕێگایانە بۆی مەیسەر نابێ، چونکە پارتی و هاوئاوازەکانیان نایەنەوێ دان بەشکستەکانیان بنێن 

کەواتە تاکە بژاردە بە دەست گۆڕانەوە مابێت کشانەوەیە لەو حکومەتە کەباوەڕی پێ نیە و ئەبێ دەستبەرداری بێت، هەرچی زووە ئەبێ وەزیرەکانی لە حکومەت بکشێنێتەوە، واتا ئێستا بس ڕەزامەندی نیشاندان ماوە لەسەر دەسلەکارکێشانەوەی هەریەک لە وەزیرەکان چونکە ئەوکاتەی ڕەوانشاد لە ژیاندا مابوو دەسلەکارکێشانەوەی هەموو وەزیرەکان پێشکەش کرا بەڵام قبوڵ نەکران. 
ئەگەر بڕۆنەوە حکومەت، ئەوا متمانەی خەڵک بەیەکجاری لەدەست دەدەن. 


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك