کوردی           عربی
تێكۆشه‌ر حسێن

نێچیرڤان بارزانی و دەست لەکارکێشانەوە‌



ئێستا لە هەشتەمین کابینەداین لە حکومەتی هەرێم بەتەمەنێکی درێژکراوەشەوە ناوەستن، لەکوێی دنیا شتی وا هەبوە حکومەت و پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە؟ بێگومان شتی وا وجودی نیە، لە حاڵەت گەلێکدا ئەکرێ هەندێجار حکومەت شکست بهێنێ و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات بۆ دوبارە پێکهێنانی حکومەتێکی تازە. 

بەڕێژەیەکی کەم لە کۆی ۲٥ ساڵی تەمەنی حکومڕانی دا دوان سیان ساڵێکی لێدەرکەی ئەگینا باقی تەواوی کابینەکان شایستە بەوە نین باسیشیان لێوەبکرێ، نەک سەحبی سیقە بگرە ئەبێ تەسفیە حیساتێکیشیان لەگەڵا بکرێ و لێپریسنەوەیان لەگەڵا بکرێ و ڕووبەڕوی دادگا بکرێنەوە بەرپرسیارێتی شکستی چەندین ساڵەش بگرنە ئەستۆیان، ئاخر کام سێکتەرەی ژیان هەبوە ئێوە تیایا سەرکەوتوبون لە ئیدارەدان؟ 

ناکرێ وڵاتێک توشی داڕمانی ئابوری و ئیداری بوبێ و کەس خۆی لێنەکات بەخاوەنی، چ شتێک ماوە لێرە بەدەردی وێرانەتان نەبردبێ، لە پاڵ شکستی چەند ساڵەتان بە بیانوی شەرعیەتی شۆڕگێڕی و محسوبیەت و منسوبیەت ئامادەی وازهێنانی دەسەڵات نین و سوکایەتیش بە هاونیشتمانیان دەکەن بەم نەوعیەتی بیرکردنەوە سەقەتانەتان. 

سەیرکە لە وڵاتان سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار هێندە بەرپسیارن لەبەرانبەر ئەو ئەرکەی ئەگرنە ئەستۆ، تەنانەت هەندێ جار لە بەرانبەر ڕووداوی کارەساتی سروشتیش دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بە حکومەت و وڵاتەکەیان دەکەن بۆ نمونە :

ڤیکتۆر بونتا سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانیابوو، لە ۳۰ ـ اکتوبر ـ ۲۰۱٥ دا ئاگرێک کەوتەوە لە نادیەکی شەوانە night club culective بەناوی کوڵێکتیڤ لە پایتەخت، بوە هۆکاری گیان دەست دانی ۳٤ کس و بریندار بوونی ۱٦٤ ی تر 
ئیدی ڤیکتۆر بونتا لە ٤ ـ ۱۱ ـ ۲۰۱٥ دوای کەمتر لە یەک هەفتە دەستی لەکارکێشایەوە.  تۆ سەیرکە ئەم کاربەدەستانە لەم وڵاتەی ئێمە چۆن بە عەقڵیەتی خێڵەکی و پاشاگەردانی و دواکەوتویی بیردەکەنەوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە چۆن خواست بکەن، چۆن بیانەوێ بۆیان ئەلوێ، چونکە بەشێک لەو پشکە لە ئیدارەی سەقەت و فاشلەی ئەوانیش بەر چەپڵەی لایەنگری ئەو حزبانە ئەکەوێ کە لە دەسەڵاتن دەنگیان پێداون، بۆیە پێویستمان بە ڕۆشنبیریەتی تاک هەیە وەک دەنگدەر لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی چۆن کەسانێک بۆ نوێنەرایەتیان لە حکومەت بۆ ئەوەی نەجاتمان بێ لەو عەقڵانە. 

لەم هەرێمەی ئێمەش دا تەنها (نێچیرڤان بارزانی) ۱٦ ساڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بوە جگە لەمەیش سێ ساڵیش جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ئیدی پیاوی دەوڵەتمەدار وڵاتی کرد بە وێرانه بەتەواوی فەشەلی هێناوە لە ئیدارەدان، لەهەر وڵاتێک بوایە هەر سەرۆک وەزیرانێک بوایە ئێستا لە کونجی زیندان ئەبوو، کەچی هەموو هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە ئامادەی جێهێشتنی دەسەڵات و دەست لەکار کێشانەوە نانیە دەسبەرداری شرینی گرێبەستە خەیاڵیەکانی نەوت نابێ لەگەڵ شەریکاتی عالەمی وەک ( سۆمۆ شیفڕۆن و تۆتاڵ و ڕۆزنێفت هتد...) و گرێبەستی پەنجا ساڵەی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەفت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە بۆ دەرەوە، جگە لەمانەش ئامادەی هەموو دۆڕاندنێکی نیشتمانیشە لە پێناو مانەوەی خۆی لەو پۆستە. 


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك