کوردی           عربی
هۆشیارجەمال

سەرکردەکانی کورد و درۆ‌




کەم رۆژ هەیە گوێبیستی ئەم وتەیە نەبیت، کە دەڵێت سیاسەت هەمووی درۆیە، یاخود سیاسیەکان زۆربەیان درۆدەکەن، پرۆفیسۆر جۆن جەی میرشەمیر لە کتێبی بۆچی سەرکردەکان درۆدەکەن، دەڵێت"سیاسەتمەدارەکان درۆناکەن بەڵام لەوتنی ڕاستیدا ڕەزیلی دەکەن.
کتێبەکەی پرۆفیسۆر جۆندا درۆی سەرکردەکانی جیهان ڕوون دەکاتەوە، کەبەشیکیان لە پێناو بەرژەوەندی هاونیشیمانیانی وڵایەکەیاندا درۆیان کردوە،کەلەکاتەجیاوازەکاندا،ئەگەرچی درۆ کردەیەکی بێزراوە لەهەموو ئاین و ئایدۆلۆجیاداو کۆمەڵگاو کلتورێکدا.
بەڵام ئەوەی بۆمن گرنگە درۆی سەرکردەکانی کوردە لە قۆناغی شاخ و شاریشدا کەتەنها حکومڕانی شاریان زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە.
سەرکردە سیاسیەکانی کورد کەلەشاغ بوون بە لێدانی دەهۆڵی ڕۆشنبیری وخەبات کردن لە پێناو ئازادیی و دادپەروەریدا گوێی هەمووانیان کەڕکردبوو، هەتا لە شاخ بوون لە چاوی قەڵەم بە دەستانەوە وەک بناغەدانەری یۆنانی کۆن،شارەزای قوتابخانە فەلسەفیەکان دەبینران، 
بەڵام کە هاتنە شارەوە بوون بە دەسەڵاتدار یەکەم چینی کۆمەلگا کە کەوتە تیرۆکردن و ئیهانە کردنی ڕۆشنبیران وشاعیرانی کورد بوون کە دەبوو یان وەک حیزب بیربکەنەوە یان شوێنێک نامێنێ بۆ ژیان کردن بۆیان. دوای ئەوایش درۆیەکی تریان کە شفبوو کە ئازادی بوو بۆ تاکەکان کە هەرهاوڵاتیەک ئینتمای بۆ حزب نەبووبێت بە چەندین شیوە بێبەش دەکرێ لە داهاتی ئەم هەرێمە، لەدوای ئەوانیش درۆی  دادپەروەری دێت سەرکردایەتی کورد نەک نەیتوانی دادپەروەبێت بە ڵکو لەگەڵ گەیشت بەشار دام و دەزگا حکومیەکانی تاڵان کرد و ئاودیوی سنورەکانیان کرد.
یەکێکی تر لە درۆکانی سەرکردەکانی کورد دروستکردنی دوژمنی وەهمی بووە کە زۆر بێشەرمانە ئیشیان لەسەر ئەم درۆیە کردوە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە دەنگی ناڕازی بەرزۆتەوە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، خێرا چەندین درۆی گەورەیان کردوە و دەیان دوژمنی ناوخۆ ودەرەکیان دروست کردوە.
هەروەها لەڕێگای درۆکردنەوە هەردەم ئیشیان لە سەردروستکردنی ترس کردوە لە دڵ ودەرونی هاونیشتمانیدا، کە خۆیان واوێناکردوە ئەوان نەبن ئەزموونەکەمان لەدەست دەچێت و هەموو گەلی کورد لەناودەچێت.
 سەرکردەکانی کورد لەکاتی ڕوودانی جەنگیشدا هەردەم درۆکانیان ئامادەبووە، ئەو هێزانەی لەبەردەستیان دابووە وەک هێزێکی تۆکمە لە ڕووی چەک وپێداویستی جەنگی و ماددە ولایەنی مەعنەوەی وێناکردوە ،بەڵام لە سەر ئەرزی واقع پێچەوانەکەی ڕاستبووە، ئەزموونی شەری داعش ئەم ئەفسانەیەی پوچەڵ کردەوە کاتێک کە ئەگەر ئەمریکاو زلهێزەکان نە بوونایە، لە چەند سەعاتیکدا هەموو کوردستان بەدوای یەکدادەکەوت.
سەرکردە شۆرشگێرەکانی دوێنی و مشەخۆرەکانی ئەمرۆی سەرجەستەی تاک بەتاکی کورد لە ڕیگای سەدان دەزگای ڕاگەیاندنەوە و بەهاوکاری بە شێکی زۆری ڕۆشنبیر و ڕوناکبیران ،پیاوانی ئاینی و ڕۆژنامەنوسان وە هەردەم پاکانە بۆدرۆی سەرکردەکانی کورد دەکەن،
و هۆکارێکی سەرەکین بۆ مانەوەی ئەم چەند کەسە لە حکومڕانیدا.
گەر سەرکردەکانی جیهان بە شێک لە درۆکانیان لە پێناو گەلەکەیاندابێت، ئەوا هەموو فەرهەنگی سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردی بگەرێت، درۆیەک نادۆزیتەوە لە بەرژەوەندی خەڵکدا کردبێتیان، بەڵکو هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خێڵ و حیزبەکانیاندا بووە، بۆیە ئەو وتەیەی کەدەڵێت"پێوستە لە تەنیشت هەرسیاسیەکەوە دارێک بنێژرێت بۆ سیاسی وسەرکردەکانی کورد زۆر گونجاوە.
دواجار سەرکردایەتی کورد بە درۆکانیان ئاسمان و زەوی کوردستانیان فرۆشت و سەرجەم ئەو داهاتانەی کە لەسەر زەوی و ژێرزەوی کوردستان هەیە فرۆشتیان و کارەسات ئەوەیە لە پاش ئەو هەموو درۆیە و ئەو کارەسات و فرۆشتنی هەموو کوردستان، کەسانێک هەبن بەرگریان لێبکەن و شەڕیان لە پێناودا بکەن!؟


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك