کوردی           عربی
هاوڕێ كوردی

پیلانی دەزگای پاراستن لەسەرکەمپی مەخموور...‌



لەتەواوی جیهاندادامەزراوەی هەوالگری و سەربازییەکان لەڕێگای یاساوەوەک دامەزراوەیکی نیشتیمانی کاردەکەن،لەپێناوی دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆتەواوی ئەو هاووڵاتیانەی کەلەچوارچێوەی هەبوونی ناوەندی زانیاری لەکۆمەلگاکەدا دەژین.
بەڵام ئەوەی لای خۆمان ڕێک تەواو پێچەوانەی قسەکانی سەرەتامەکەهێنامەزمان،دەزگابەناوهەولگریە
ئاشکراونهێنیەکانی هەڕێمی کوردستان تەواو دوورن لەیاسا وجاودێری کردنی کارەکانیان لەلایان پەرلەمان وحکومەتەوە،کەس نازانی ئەمانە کێن و ج کارێک دەکەن،تەواو یاخود دەکرێ بلێم زۆرینەی ئەو ئەرکە هەولگریانە لەدەرەوەی یاسا وجارنامەی جیهانی مافەکانی مڕۆڤەوەیە.
دەزگای پاراستنی پارتی وتەواوی دەزگاکانی تری هەولگری لەژێر فەرمانی کەسی یەکەمی بنەماڵەدایە،دواتریش لەژێرفەرمانی حیزب دا کارەکان جی بەجی دەکەن،دەکری بلێن زۆرکات دەوڵەتانی داگیرکار بەئارەزووی خۆیان دەیان کاریان پێدەکەن کەلەدەرەوەی هەموو عورفێکی سیاسی و سەربازی ونەتەوەی دایە.
کەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان وتیرۆری هاووڵاتیانی ناڕازی لە چالاکیەکاندا کە دژی ئەم سیستەمە نادادپەروەرە هاتەبوونە سەرشەقام،زیندانیکراوانی بەناهەق لەزیندانکراوە هەروەها بێسەروشوێن بوونی هەزاران هەزار کەس بگرە زۆرێک لەتاوانەکانی تریش کەڕای گشتی دێتە دەنگ ئەوا پەنچەی تۆمەت بۆدەزگا بەدناوەکانی هەولگری حزب دڕێژدەکرێت.
یەکیک لەو نموونانەش کەبەسەرخۆمدا هاتووە،کاتێک لەئاسایشی گشتی هەولێر زیندانی کرام لەسەر ڕێکخستنی گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتی،ئەوا ئەفسەری لێکۆڵەر وەکو کادیرێکی لقی دووی پارتی لێکۆلێنەوەی لەگەل دەکردم هەربەراست من لەدەزگایکی ئەمنی دەستگیرکرابوم یاخود لە لقی دووی پارتی؟
ئەگەرجی ئەم دەزگایەکەکۆلکەی پشتی پارتیە لەماوەی ڕابردوودا دەستی نەپاراستووە لەبەرامبەر نەیارەکانی خۆیدا،جا تیرۆری جەستەی بێت یاخود معنەوی هەریەک شتە جونکە زۆرکات بەسیناریۆی سەیرسەیر کەسانی ڕەخنەگرەکان بی کاریگەر دەکەن.
ئێستا ئەم دەزگایە پیلانێکی نوێ لەهەگبەدایە
بەتایبەت لەوسنوورەی کەپێ دەگوترێت زۆنی زەرد،لەدوای ڕووداوە گووماناویەکەی هۆقاباز پارتی ماوەی٤۹ڕۆژە گەماڕۆی خستۆتە سەرکەمپی 
(شەهید ڕۆستم جودی)کە لەڕووی یاسا و جوگرافیاوە پەنابەرانی کوردی باکوری کوردستانی تێدا دەژین،خەلکی کەمپی شەهید ڕۆستم جودی ئەو کوردانەی سەرسنوور بوون کەلەترسی زولم وستەمی داگیرکاری دەولەتی تورکیا ناجاربوون باکوری کورستان
بەجێهیلن وڕوولەباشووری کوردستان بکەن،بەڵام مەخابن هەڕێمیش شتێکی کەمتری نەکردووە وەک تورکەکان دژایەتی ئەو پەنابەرانەی کردووە.
کوشتنی (عوسمان کۆسە)ی بەرپرسی دەزگای هەولگری میتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان،بەهانەیکی ئاشکرایە لەدەستی پارتی و تورکیا،بەهۆی ئەوڕووداوەوە دەیان کریکاری هەژار لەکارەکەیان دابراون،سەدان خوێندکاری زانکۆ ناتوانن سەردانی هەولێربکەن کەبەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن جونکە ڕێگایان پێ نادرێت.
ئەوەی من ئاگادارم تاکو ئێستا، شەش هاووڵاتی لەدانیشتووانی کەمپەکە دەستگیرکراون لەئاسایشی شاری هەولێر وەبنەماڵەکەشەی نەیانتوانیوە سەردانیان بکەن.
گەماڕۆی سەرکەمپی شەهید ڕۆستم جودی،بەبریاری ئاسایشی گشتی هەولێر ودەزگای پاراستن کەنووێنەرایەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن لەومەسەلەیە ئەوا(٤۹)ڕۆژە گەماڕۆکە بەردەوامە.
۱٥ هەزار هاووڵاتی مەدەنی کەدانیشتووی کەمپەکەن بەهۆی ئەو گەماڕۆیەوە بێ بەش بوونە لەکارکردن و مافی خویندن،کێشەیکی تر کە زۆر کاریگەری هەیە لەسەرتەواوی دانیشتووانی کەمپەکە نەبوونی دەرمان وئۆکسجینە،دوو دایک لەکاتی منداڵبوون دا ڕێگایان پێنادرێت سەردانی نەخۆشخانەی هەولێربکەن بۆیە بەم هۆیەوە مندالەکان گیان لەدەست دەدەن،هەروەها کەسێکی تریش بەهۆی تەقینی ڕیخۆلەکانی ژیانی لەمەترسی دایە.
لەکەمپەکە بنکەیکی تەندروستی هەیە بەناوی بنکەی تەندروستی (جیهاد)هەرجەند لەڕووی کوالێتەوە بنکە گونجاونیە بۆ جارەسەری نەخۆشی،بەلام لەگەل ئەوەشدا هیج دەرمانێکی وای لێ نیە کە سوودی هەبێت بۆنەخۆشەکان،بەپی زانیارییەکان بێت بەئەنقەست دەرمان نادرێت بەو بنکە تەندروستیە لەکاتێک دا بەرێوبەری نەخۆشخانەکە لەسەر لیستی پارتیە.
بەئامانج گرتنی ووڵاتپارێزان بۆ؟ پاراستن دەخوازێت ج پیلانێک جێ بەجێ بکات؟
هەبوونی کەمپێکی لەم چەشنە لەدەرەوەی ئیرادە ودەسەڵاتی پارتی بەدڕێژای ساڵانی ڕابردوو کێشەبووە بۆپارتی هەمشە هەولی داوە دەست بگرێت بەسەر ئیدارەی کەمپەکە بەڵام سەرکەوتوونەبووە،لەئێستادا دەزگای پاراستن و دەوڵەتی تورکیا دەخوازن بەم ڕێگایە کارێک بکەن بۆئەوەی دۆخی کەمپەکە تێک بدەن،دڕێژەدان بەم دۆخە لەسوودی پارتی وتورکیا کۆتایی ناێت،جونکە خەلکی کەمپەکە بەڕێکخستن کراون ئەوان زۆر هۆشیارترن لەوەی کە پارتی فکری بۆی دەجێت،پیلانی هەری مەزن ئەوەیە کەخەلکی کەمپەکەواتەدانیشتووانی کەمپەکەلەدژی ڕێوبەری کەمپەکە ڕاپەرین بکەن وناڕەزایەتی نیشان بدەن لەو دۆخەی کەهەیانە،بەلام گەلی مخمور دەلێن ئەوە پیلانێکی دەوڵەتی تورکیا بۆئێمە لەبەرخۆدان داین وەسەرکەوتووبووینە بەسەر ئەوپیلانە،سزادانی کەمپی شەهید ڕۆستم جودی پەیوەندی بەهەلوێستی کوردبوونەوەهەیە نەک شتێکی تر،گەماڕۆکە هێندەی پرسێکی سیاسیە و شەری نفوسی دووهێز و دەوڵەتێکی داگیرکارە هێندە پەیوەندی بەمەسەلەی ئەمنیەوەنیە.
پارتی جاکەی کەمپی مخمور بەم جۆرە دەداتەوە،لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شاڕۆجکەی مخمور دانیشتووانی کەمپەکە تاکە هێزبوون کە بەرگریان کردووە ئامادەنەبوون بکشێنەوە،هەرجەند ئەمە ئەرکی ئەو مێرخاسانەبووە جونکە ئەوان جگە لەپاراستنی خاکی کوردستان ئەرکێکی تر شک نابەن.
ئەم گرژی وئالۆزیەی کەهەیە لەکەمپەکە، سەرەتانیە و کوتاجاریش نابێت،دەوڵەتی تورکیا لەڕێگای جاوساغی پارتی لەماوەیی ڕابردوودا هەولیانداوە لەڕێگای گروپێکی گەنجانەوە ماددەی هۆشبەر بلاوبکەنەوە لەکەمپەکە،بەلام خۆشبەختانەزوو توانراوەکە دەستگیربکرێن و ڕێگابەکارێکی مەترسداری لەم چەشنە نەدرێت،دوای(٤۹)ڕۆژ لەگەماڕۆخستنە سەرکەمپەکە پارتی ج قازانجێک دەکات؟ لێرە دەپرسیم کە سوودەکەی جیە بەس تکام وایە پارتیەکان و مامۆستاکان لێمان قبول بکەن ئەو پرسیارەوەتەنها ئەوانیش وەڵامان بدەنەوە،دەپرسم لایەنەکانی تر بۆبێدەنگن؟ لێرەش باوەرم وایە کە هەم لەگەل ئەم کاران بەناڕاستەوخۆ،هەمیش دانیشتووانی کەمپەکە ناتوانن لەهەلبژاردن دەنگتان پێبدەن دەنا زوو خۆتان دەگەیاندە کەمپەکە. 


چەند وتارێکی تر

    1
    په‌ڕه‌یله‌ 0
    ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك